| ||
|
||
پژاك هۆشیاری ده‌دات به ئێران
کوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاك ) له ( ١١ )ی ئاداری ٢٠١٣ لێدوانێکی له‌سه‌ر شاڵاوی له‌سێداره‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنه‌کان و به‌رده‌وامی زه‌خت و گوشار له‌سه‌ر چالاکوانانی سیاسی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند: ( به جێگاى ئه‌م سیاسه‌ته دژبه‌رانه‌یه، پێویسته رژیمى ئێران له پێناو چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد هه‌نگاوى به په‌له دابنێت ) . ڕاگەیەنراوەکە بەم شیوەیە: ( له‌م رۆژانه‌ى دواییدا زه‌خت و گوشاره‌کانى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئیران له‌سه‌ر گه‌لی کورد و به تایبه‌ت چالاکانى سیاسى رووى له زیاد بوون کردووه. له ئه‌نجامى ئه‌م زه‌خت و گوشارانه‌دا، چه‌ندین که‌س له چالاکانى سیاسى له شاره‌کانى مه‌هاباد، شنۆ، سنه و پاوه ده‌ستگیر کراون و هێشتاش هۆکارى ده‌ستگیرکردنیان نازانرێت. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزاى سێداره به سه‌ر چالاکى سیاسى کورد "عه‌لى ئه‌حمه‌د سوله‌یمان" سه‌پێندراوه. ئه‌مه له کاتێکدایه که پێشتر ( ٥ ) ساڵ سزاى زیندان بۆ ئه‌م چالاکه سیاسیه بڕابوویه‌وه و سزاکه‌ى کۆتایى پێهاتبوو. ئه‌م زه‌خت و گوشارانه‌ى رژیم له دژی گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له کاتێکدا به‌رفراوان بوه‌ته‌وه که تێکۆشانی ئازادیخوازى گه‌لى کورد له لوتکه دایه و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى پرسى کورد ودانپێدانان به راسته‌قینه‌ى گه‌لى کورد و مافه‌کانى وه‌ک راستیه‌ک خۆى داسه‌پاندووه. به‌ڵام رژێمى ئێران نه‌ته‌نیا ئاماده نیه هیچ چه‌شنه هه‌نگاوێک له پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌ى کورد دا بنێت، به‌ڵکوو به‌م کرده‌وانه له هه‌وڵى خنکاندنى یه‌کجاره‌کى که‌ش و هه‌واى سیاسى ناوخۆیى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه. ده‌ستگیر کردنی چالاکانى سیاسى کورد و سه‌پاندنى سزاى سێداره به‌سه‌ریاندا، به‌تایبه‌ت له قۆناخێکدا که چاره‌نووسى کوردان گفتگۆى له سه‌ر ده‌کرێت، هه‌ڵگرى په‌یامێکى دژبه‌رانه‌یه له به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد و هاوکات پێداگرى کردنه له‌سه‌ر سیاسه‌تى قڕکردن و هه‌ڵوێستى میلیتاریستییه. بێگومان ئه‌م کرده‌وانه‌ى کۆمارى ئیسلامی، به هیچ شێوازێک له لایه‌ن گه‌لى کورده‌وه په‌سه‌ند ناکرێت ) . وه‌ک پارتى ژیانى ئازادى کوردستان ئه‌م سیاسه‌تانه‌ى رژێم شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. هاوکات کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که به زووترین کات ده‌ست له‌م سیاسه‌تانه هه‌ڵبگرێت و پێداچوونه‌وه‌یه‌کى جیدى به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى له مه‌ڕ پرسى کورددا بکات. له جێگاى ئه‌م سیاسه‌ته دژبه‌رانه‌یه، پێویسته رژیمى ئێران له پێناو چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد هه‌نگاوى به په‌له بنێته‌وه. رژیمى ئێران پێویسته ئه‌م بابه‌ته به باشى بزانێت که گه‌لى کورد به‌م سیاسه‌تانه، ده‌ست له تێکۆشانی ئازادیخوازانه و ره‌واى خۆى هه‌ڵناگرێت و له‌م بواره‌دا هه‌تا کۆتایى به‌بڕیاره . له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا پژاك بانگ له گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێران ده‌کات که له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى رژیم، له سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌کان تێکۆشان به‌رز بکه‌نه‌وه. پێویسته به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و تێکۆشانه له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا به درووشمى "یان ئازادى یان ئازادی" په‌ره‌بستێنێت .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||