| ||
|
||
په‌كه‌كه داوای راگرتنی شه‌ڕی شار ده‌كات
دۆخی باكوری كوردستان روو له‌ئاڵۆزی زیاتره‌و یه‌به‌سه ده‌ڵێت پێكدادانه‌كان ده‌به‌نه شاره توركیه‌كانه‌وه.
دانا ره‌زگه‌یی ره‌وشی باكوری كوردستان روو له‌ئاڵۆزی زیاتره، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) داوای راگرتنی شه‌ڕی ناو شاره‌كان ده‌كات‌و به‌ڵێنیشده‌دات به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی توركیا دوو چالاكی ئه‌نجامبدات. چه‌ند مانگێكه ره‌وشی باكوری كوردستان رووی له‌ئاڵۆزی كردوه، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا‌و پێكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و گه‌نجانی به‌رگریكار له‌ناوچه‌كان، كه به‌هۆیه‌وه تائێستا به‌سه‌دان هاوڵاتی‌و گه‌ریلای په‌كه‌كه شه‌هیدو برینداربون، ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس‌و سه‌ربازی توركیاش كوژراون. به‌هۆی به‌رده‌وامی پێكدادانه‌كانه‌وه، له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی باكوری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سه‌پێنراوه‌و شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه. به‌ختیار دۆغان، وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) -باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه-، به‌هاوڵاتی وت “له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی توركیا ده‌بێت ئێمه دوو چالاكیمان هه‌بێت، ئه‌كه‌په باش له‌وه تێگه‌یشتوه كه ئێمه چیمان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌و هیوایه‌ین كه شه‌ڕ بوه‌ستێت له‌ناو شاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا چیتر خوێنی كورد نه‌ڕێژێت” . له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیا، تائێستا په‌كه‌كه چه‌ندین هێرشی له‌دژی بنكه‌و باره‌گاكانی سه‌ر به‌سوپاو پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه، دوایین هێرش شه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه بوو بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ناوچه‌ی چناری سه‌ر به‌ئامه‌د، كه به‌هۆیه‌وه 30 پۆلیس كوژران، ئه‌وه‌ش له‌تۆڵه‌ی شه‌هیدكردنی 12 گه‌ریلا له‌لایه‌ن توركیاوه. به‌ختیار دۆغان وتی “چالاكیه‌كانمان به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات”. سوپای توركیا تائێستا به‌رده‌وامه له‌سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌به‌شێك له‌شاره كوردییه‌كان، له‌ناوچه‌ی سوری ئامه‌د كه بوه‌ته چه‌قی پێكدادانه‌كان، زیاتر له 45 رۆژه هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌كراوه‌و تائێستا زیاتر له 40 هاوڵاتی شه‌هیدبون، سوپاش ده‌یه‌وێت پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه دروستبكات. هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی جزیره‌ی سه‌ر به‌پارێزگای شرنا‌خ له‌باكوری كوردستان زیاتر له 35 رۆژه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه‌و سوپاش به‌به‌رده‌وامی تۆپبارانی ناوچه‌كه ده‌كات. ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌شاره‌كانی باكوری كوردستان گروپی چه‌كدارییان دروستكردووه بۆ به‌رگری له‌هاوڵاتیان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه دۆخی ئاڵۆزی باكور ده‌گاته شاره توركیه‌كانیش. مه‌زلوم ئامه‌دی، یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی گه‌نجانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل (یه‌به‌سه) -گروپێكی خۆڕسكی چه‌كداریه له‌شاره كوردیه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌ماف‌و داخوازیه‌كانی كورد پێكهاتووه- بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و “وه‌حشیه‌ته‌ی” ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یكات له‌شاره كوردیه‌كان چیتر جێگه‌ی قبوڵ نیه‌و ده‌ست له‌هیچ ناپارێزن، رۆژ به‌رۆژ گه‌نجان‌و لاوانی زیاتریش ده‌چێته ریزه‌كانیانه‌وه. وتیشی “ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تا كورد مافی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و بگات به‌خۆسه‌ری دیموكراتی”. خۆسه‌ری دیموكراتی بۆ شاره‌كانی باكوری كوردستان له‌چوارچێوه‌ی توركیادا، له‌دواین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) بڕیاری لێدراو‌و په‌سه‌ندكراو، كه هه‌ده‌په‌و په‌كه‌كه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌سه‌ڵاتداراتی توركیای لێكه‌وته‌وه. مه‌زلوم ئامه‌دی باسی له‌وه‌كرد، شه‌ڕوپێكدادان له‌نزیكترین كاتدا ده‌گاته ناو شاره توركیه‌كان، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێكخراوه مرۆڤ دۆست‌و چه‌په‌كان دژی ئه‌كه‌په ده‌وه‌ستنه‌وه، گه‌نجانی كورد له‌ته‌واوی شاره‌كان له‌ئاماده‌باشیدان، ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ی ده‌ستپێبكرێت. تائێستا توركیا سوره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌باكوری كوردستان‌و چه‌ندین رێگه‌ی دیكه‌ی بۆ كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌هه‌فته‌كانی رابردوشدا چه‌ندین كه‌یسی به‌تۆمه‌تی جیاجیا بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده كورد‌و به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌ڵان (هه‌ده‌په) كرده‌وه. له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا، داواكاری گشتی له‌ئامه‌د‌و ماردین، ده‌ستیكرد به‌لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی دژایه‌تی خۆیان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌باكوری كوردستان راگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌و كه‌سانه‌ی به”خائین” ناوبردبوو. غالب ئه‌نساری ئۆغلۆ، په‌رله‌مانتاری پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) له‌ئامه‌د، به‌هاوڵاتی وت “ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات له‌ناوخۆی توركیا په‌كه‌كه‌یه نه‌وه‌كو ئه‌كه‌په، ئێستا ئه‌وان كاری تیرۆر ده‌كه‌ن وه‌كو ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له‌ناوخۆی توركیا”. به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌كه‌په، له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له‌شاره كوردیه‌كان رۆیشتون، ئه‌وه‌ش “به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نایانه‌وێت ببنه قوربانی ده‌ستی په‌كه‌كه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌بێت یان لایه‌نگری ئه‌وان نه‌بێت ده‌یكوژن یان وای لێده‌كه‌ن ناوچه‌كه چۆڵ بكات”. ئۆغلۆ جه‌ختیكرده‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات “تیرۆر” بگاته ناوچه‌كانی دیكه. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوودا، دوای دوو ساڵ له‌ئارامی‌و ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی قه‌ندیل –باره‌گای سه‌ره‌كی په‌كه‌كه- هات به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه كه نه‌ورۆزی 2013 له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندرا. هه‌رچه‌نده له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا په‌كه‌كه ده‌ستی به‌كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی كرد له‌ناوچه‌كانی سه‌ر به‌توركیا‌و ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنێكی نه‌بوو بۆ داواكانی كورد وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵێن، كه خۆی له‌دانان به‌مافه‌كانی كورد به‌پێی ده‌ستور‌و یاسا‌و ئازادی زیاتر بۆ ئۆجه‌لان ده‌بینییه‌وه. پێكدادانه‌كانی به‌بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل‌و ناوچه سنوریه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و دواتر گواسترایه‌وه بۆ ناو شاره‌كانی باكور، له‌و كاته‌شه‌وه تائێستا سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی‌و سه‌دانی تر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه به‌تۆمه‌تی لایه‌نگرێتی په‌كه‌كه خراونه‌ته زیندانه‌كانه‌وه. هاووڵاتی
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||