| ||
|
||
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەکەکە لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەکەکە لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه و جێژنی نه‌ورۆزی له‌رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان و گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م گه‌ریلاکان پیرۆز کردووه . نوسراوەکەی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەکەکە بەمشیوەیە: هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری رێبه‌ری گه‌لی کورد له‌پێناو رزگاری و بونیاد نانی ئازادی له نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا زۆر به واتا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ". له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز جێژنی گه‌لی کورده و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێویسته به‌رۆحی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رۆحی بونیادنانی ژیانی ئازاد نه‌ورۆز پیرۆزر بکه‌ن . چه‌مکی مه‌زن کردن و هاوچه‌رخ کردنی نرخ و به‌های ئازادی کۆمه‌ڵگا، تایبه‌تمه‌ندی بنچینه‌یی پەکەکە یه. خۆڕاگری مه‌زلوم دۆغان له‌زیندانی ( ئامه‌د )و له رۆژی نه‌ورۆزدا بنه‌مای نرخ و به‌های ئازادی کۆمه‌ڵگای زیندووه کردووه‌ته‌وه. ئاگرێک که به ( ٣ )ی چقلی شقارته‌ی مه‌زلوم دۆغان هه‌ڵده‌گرسێت، تینی ئاگره‌که‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێز و به‌توانایه که زهنیه‌تی فاشیست په‌ره‌ستی ( ١٢ )ی ئه‌یلول ده‌سووتێنێت . رژێمی فاشیست ناتوانێت ئاگری هه‌ڵکراوه‌ی ده‌ستی مه‌زلوم دۆغان بکوژێنێته‌وه، چونکه ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر چیاکان مه‌زن بووه. له‌هه‌ر قۆناغێکدا ئاگری مه‌زلوم دۆغان ده‌ست به‌ده‌ست هاتووه، هه‌ندێک بۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز جه‌سته‌ی خۆیان ئاگر تێبه‌رداوه. زه‌کیه ئالکان، ره‌هشان ده‌میره‌ل، سه‌ما یوجه، روناهی و بێریڤان پێشه‌نگه‌کانی تێکۆشانه‌که‌مانن. ئێمه به‌ڵێنی به‌رزکردنه‌وه‌ی تێکۆشانمان بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان دووپات ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه نه‌ورۆزی سه‌رۆک ئاپۆ و گه‌له‌که‌مان و هه‌موو هه‌ڤاڵان پیرۆز ده‌که‌ین. نه‌ورۆز بۆ گه‌لی کورد رۆژی سه‌رکه‌وتن، خۆڕاگری و سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێکردنه. نه‌ورۆز نه‌ته‌نیا ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێیه. رۆژی به‌رخودان له‌دژی کۆیله‌دارییه. رۆژی پێشخستنی ئالانێکی ژیانی نوێ و تێپه‌ڕ کردنی زستانێکی ره‌ش و درێژه. نه‌ورۆز ره‌مزی رۆحی ژیانێکی ئازادی کوردانه. نه‌ورۆز خاوه‌ن واتایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه. به‌ده‌رکه‌وتنی پەکەکە نه‌ورۆز کاراکته‌ر و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت . له‌سه‌ره‌تای مێژووی تێکۆشانماندا سه‌رهه‌لدانه‌کانی جزیره و نسێبین به رۆحی خۆڕاگری مه‌زلوم، بێریڤان و کامه‌رانه‌کان به‌رز کردوه‌ته‌وه و له‌تاریکی رزگاری کردووه. کولتووری به‌رخودان و چه‌مکی ئازادیخوازی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لانی جیهان داناوه . تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر گه‌لانی هه‌رێمه‌که کاریگه‌ری ئه‌رێنی داناوه‌و بوته سه‌رچاوه‌ی ئازادی گه‌لانی هه‌رێمه‌که. به‌هۆی خۆڕاگری کۆنفدراسیۆنی مادده‌کان سه‌رجه‌م گه‌لانی هه‌رێمه‌که له‌زۆلم و زۆری زه‌حاکه‌کان رزگاریان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌تێپه‌ڕ بوونی هه‌زاران ساڵ تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد هیوای ئازادی به‌هه‌رێمه‌که ده‌به‌خشن . تێکۆشانی ره‌وای گه‌لی کورد له‌کوردستان کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لانی هه‌رێمه‌که داناوه. رێبه‌ر ئاپۆ له‌مه‌ڕ پێشکه‌وتنه‌کانی ناوچه‌که هه‌نگاوێکی نوێ ده‌ست پێ‌کرد و ده‌سپێشخه‌ری پرۆژه‌یه‌کی نوێ کرد که له‌نه‌ورۆزدا بانگه‌وازییه‌کی گرنگ راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌نگاوی رزگاری و بونیادنانی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک نه‌ورۆزی ٢٠١٣ به‌واتا و شکۆمه‌ند ده‌کات. سه‌رجه‌م گه‌لانی کوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌م رۆژه بوون. ئه‌مه‌ش بنگه‌ی لێگه‌ڕین به‌دوای ژیانی ئازادی گه‌لان بونیاد ده‌نێت. داهاتووی گه‌لی کورد، تورک، عه‌رب، فارس، ئه‌رمه‌ن، یه‌هودی، لاز و ئاشووری پێکه‌وه گرێدراون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ر که‌سێک پشتیوانی پیواژۆی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێکردووه، بکات . به‌پێواژۆی نوێ که به‌ده‌ستپێشخه‌ری رێبه‌رایه‌تیمان ده‌ستی پێکردووه ئێمه جارێکی دیکه جێژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌یه‌ن. له‌سه‌ره‌تادا ژنانی گه‌نج و گه‌نجان و به‌گشتی گه‌له‌کان، لایه‌نه دیموکراتیخوازه‌کان پێویسته به‌شداری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ که به‌شکۆترین نه‌ورۆزه ببن . ANF |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||