پرسەنامە

بۆ بەڕێز  کاك محەمەدی حاجی مەحمودسکرتێری(حسدك) و بنەماڵەکەی

بۆ سەرکردایەتی حیزبی سوسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی شەهید بوونی کاکە عەتا محمەد حاجی مەحمود ،کوڕی گەورەی کاکە محەمەدی حاجی مەحمودو ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سوسیال دیموکراتی کوردستان، بە ناوی ماڵپەڕی قادرزادەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کاکە محەمەد و بنەماڵەکەی دەکەین ،هەروەها پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی سوسیال دیموکراتی کوردستان دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین سەبووی هەموو لایەك بدات و کاکە عەتا بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

شەهید بوونی کاکەعەتا ئەوەی سەڵماند کە، کاکە عەتا سرکردەیەتی خۆنەویست لە بەرەکانی شەڕدا بۆ پاریزگاری لە خاکی کوردستان شان بەشانی پێشمەرگەکان جەنگاوە لە مردن سڵی نەکردۆتەوە، کاکە عەتا سەلماندی هەم سەرکردەیە و هەم پێشمەرگە.

هەزاران سڵاو لەکانی پاکی کاکە عەتاو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.مردن سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئەم خاکە پیرۆزە

دووبارە لەخودای گەورە داواکارین خودای گەورە سەبوریتان بدات

 

 لەگەڵ ڕێزی ماڵپەڕی قادرزادە

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved