زۆر بەداخەوە زانایانی مسوڵمانانی جیهان خۆیان بێدەنگ کردوە

 

ئەوەتا سوکایەتی بە پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری نازدارمان(دروودی خودای لەسەربێت) دەکرێت بەبەردەوامی ،بەڵام بەداخەوە مسوڵمانان خۆیان لێ بێدەنگ کردوەبەتایبەتی زانایانی ئیسلام وهیچ هەلوێستیان نیە دەستیان گتروە بەکلاوەکەی خۆیانەوە لەبەرخاتری بەرژەوەندی دنیایی،  تاکو ئێستا نوسراوێکم بەدی نەکرد کەزانایانی ئیسلام و مسوڵمانان ئەو کارە قیزەونەی گۆڤاری چارلی هێبدۆ  ئیدانە بکەن. ئەوە جێگای داخە کە خۆمان بەشوێن کەوتوی پێشەوای مرۆڤایەتی دەزانین کەچی زۆر بێ هەڵوێستین. زیاتر لە ملیاردو نیوەێك مسوڵمان، کەچی بەداخەوە خۆیەکیەتی زانایانی بە ناو ووڵاتە ئیسلامیەکان دەیان توانی بەیەك نوسراو هەڵوێست وەرگرن دژی کردارە قیزنەوەکانی چارلی هێبدۆ.

 بەڕاستی هەرچەندە زۆربین بەڵام وەك پوشی سەرئاو واین، چونکە بێ خاوەنین بوین بە بەش بەشەوە هەر بۆخۆمان ئازاین. مسوڵمانان ئەوەندە خەریکی شەری یەکترین و دژایەتی یەکتری دەکەن کەچی نەیان توانیوە هەنگاو هەڵگرن بۆیەك ڕیزی نێوان مسوڵمانان  لە هەموو جیهاندا، ئەوە خەتای خۆمانە کەوا بەهەمووشیوەیەك سوکایەتی بە ئیسلام وپێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد( دروودی خودای لەسەربێت) دەکەن ،ناحەزانی ئیسلام ئەوەندە کەڵکیان لەخاڵەلاوازەکانی ئێمەی مسوڵمان وەرگرتوە بۆیە بەئارەزوی خۆیان تەراتێن بە ئیسلام  و مسوڵمانان دەکەن.

مسوڵمانان ئەوەندە بە کاری دژایەتی یەکتریەوەخەرین کە ئاگایان لەدورەبەری خۆیان نیە کەچی ڕوو دەدات، لایەنە ئیسلامیەکان هەنگاویان هەڵنەگرتوە بۆئەوەی یەک بگرن یەك سەرچاوەبن ،بەڵکو هەریەکەی سەرچاوەیەکی هەیە زۆرجاریش ئەوەندە هێرش دەکەنە سەریەکتری ، یەکتری بەکافرو منافق دەزانن، ئێمە مسوڵمان ئەوەندەبێ خاوەنین کە سەرمان لی تێك چوەنازانی چی بکەین ئەوەش هەڵەی زانایانی ئیسلامە کە باوەشیان بەدنیادا کردوە ئێمەی نەخوێنەواریش نازانین چی بکەین. گەر ئێمە هەڵەبکەین زۆر ئاساییە چونکە پێشەواکانمان کە زانایانی ئاینیە پشتیان تێکردوین.

ئایا تاکەی زانایانی ئاینی ئاوا کۆمەڵ کۆمەڵ دەبن کە بونەتەهۆی پەرتەوازەکردنی مسوڵمانان  ناتوانن هەموویان لەژێر یەك چەتردا کۆبنەوە ویەکریزی بخەنەوە نێو مسوڵمانان بەبێ جیاوازی نەتەوەیی؟.بەڵام دیسان بەداخەوە هەرووڵاتەی یەکیەتی زانایانی ئاینی خۆی هەیە و بەناو لەژێر چەتری یەکیەتی زانایانی ئیسلامی جیهانیدان، بەڵام لەڕاسیدا وانیە مسوڵمانان وەك مەڕی بێخاوەن لە چواردەورەوە گورگ دەورەیداوە  ئەوانیش بەئارەزووی خۆیان پەلاماری ئیسلام و مسوڵمانان دەدەن کەس حەقی بەسەر کەسەوەنیە، ئەم هۆکارەیە کە مسوڵمانان بێخاوەنن هەریەکی پاڵی داوەبە کۆمەڵیکەوە هەریەکەی بەشیوەیەك دووجولێتەوە.

 من وەک کەسایەتی خۆم چاوەڕێی هیچ کردەوەیەکی باش لە ووڵاتانی عەرەب بەدی ناکەم چونکە ئەوان لە دوای وەفاتی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خودای لەسەربێت) باوەشیان کردوە بەدنیادا وهەمویان لەبەرژەوەندی ووڵاتانی ڕۆژئاوا دوجوڵێنەوەچەنکە گەر هەڵوێستیان هەبوایە ئەوا فەلەستین دەمێک بوو سەربەخۆبوو. من داوای توندو تیژی ناکەم لەهیچ مسوڵمانێك بەڵکو دوای یەك هەڵویستی دەکەم بەرامبەر هەر کردەوەیەک کە دژی ئیسلام دەکرێ. هەریەکەی لای خۆیەوەئیدانەی بکات هیچ کاریگەری نابێت وهیچ دەورێکی نابێت، بەڵکو یەک دەنگی ئیدانەکردن ئەوابەرامبەرەکەمان نرخی بۆدادەنێن و ڕێگە گردەبن لە بڵاو کردنەوەی ئەوجۆرە کردارە قیزەونانە کە بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام(دروودی خودای لەسەربێت) و مسوڵمانان دەکرێ

 هیوادارم، کە زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەموو وڵاتەکاندا بەخۆیاندا بچنەوە و هەوڵی یەکڕیزی بدەن وهەموو مسوڵمانان لەژێر یەك چەتریدا کۆبکەنەوە بەبێ جیاوازی، ئەویش چەتری(لا اله الا الله محمد رسول الله).یە

 ماڵپەڕی قادرزادە

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved