| ||
|
||
قامشلۆ شکۆى ئێمه‌یه
له‌شارى قامشلۆ هه‌زاران که‌س رێپێوانێکی جه‌ماوه‌رییان به‌دروشمى " قامشلۆ شکۆى ئێمه‌یه " بۆ شه‌رمه‌زارکردنى هه‌وڵه چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به چاوترساندن شاره‌که به‌خه‌ڵک چۆڵ بکه‌ن . فورات نیوز/دوای گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و خوله‌کێک رێزلێنان جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و مزگه‌وتى قاسمۆ به‌رێکه‌وتن. به‌شداربووان به به‌رزکردنه‌وه‌ی پلانکارتى ( دۆمیز نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى گه‌نجانى رۆژئاوا ناکات ــ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌شۆرش دوورکه‌وتونه‌ته‌وه که‌سانى نزمن ) تا گه‌یشتنه به‌رده‌م مزگه‌وتی قاسمۆ به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی دڵسۆزی بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و به‌رخۆدانی یەپەگە و گه‌نجان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی . دوای گردبوونه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی قاسمۆ، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سته‌ی باڵاى کورد ( عیسا حه‌مۆ ) وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد . له‌وته‌که‌یدا عیسا حه‌مۆ سه‌رنجى کێشایه سه‌ر بارودۆخى رۆژئاواى کوردستان و سوریا و ده‌ستنیشانى کرد که ئه‌نجومه‌نى باڵاى کورد چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ئه‌نجام ده‌دات. عیسا حه‌مۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یەپەگە هێزى پاراستنى هه‌موو کورد و نه‌ته‌وه‌کانى تری سوریایه و هه‌رگیز جیاوازی له‌نێوان ره‌نگه‌کاندا نه‌کردووه و ناشیکات. عیسا حه‌مۆ له‌کۆتاى قسه‌کانیدا وتیشی :"ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ى که ده‌یانه‌وێ به‌درۆکانیان خه‌ڵکى ئه‌م شاره، شاربه‌ده‌ر و ئاواره بکه‌ن، باهه‌موو که‌سێک بزانێت سه‌رکه‌وتنى قامیشلۆ سه‌رکه‌وتنى هه‌موو رۆژئاواى کوردستانه ." دوای وته‌که‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی باڵای کورد چه‌ند پارچه هۆنراوه خوێندرانه‌وه و جه‌ماوه‌ر به وتنه‌وه‌ی دروشم کۆتای‌یان به چالاکییه‌که‌یان هێنا . جێگای ئاماژه‌یه که به‌تایبه‌تیش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌واڵی چه‌واشه و ناڕاست هه‌وڵی چاوترساندنی خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌ده‌ن تا شاره‌که به‌جێبهێڵن .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||