زیاتر له‌سه‌ده‌ هه‌زار که‌س جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له‌قه‌ندیل پیرۆز کرد

ڕاپۆرت/ بەهمەن ژاوەرۆیی

ڕۆژی پێنچشەمە ٢١ی ئاداری ٢٠١٣ بە بەژداری سەدان هەزار کوردستانی و بە پێشووازی کردنی کوردستانیانی هەموو بەشەکانی کوردستان و دەیان حزب و ڕێکخراوی هەرێمی و دەرەکی و بە  ئامادەبونی چەندین هونەرمەندی گەورەی گەلی کورد و چەند گروپێکی هونەری کوردی بە مەراسیمێکی  مێژووی جیاواز لە ساڵانی ڕابردو نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردەواری  له‌قه‌ندیل بەڕێوەچوو.

شایانی باسە کاتژمێر ٥یی سەرلەبەیانی ٢١ی ئادار کوردستانیانی باشوری کوردستان بۆ پێشوازی کردن لە نەورۆزی قەندیل لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستان لە لایان ئەو ئۆتۆمبێلانەوە کە کۆمیتەی ئامادەکاری مەراسیمەکە ڕێکخرا بون وەڕێ کەوتن بۆ پێشوازی کردن لە نەورۆزی قەندیل. ژمارەی کوردستانیان بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی قەندیل تا دەهات هەژماریان ڕوی لە زیاد بون دەکرد. کوردستانیان لە کاتژمێر ٥ ی بەرەبەیانی ٢١ ی ئادار کە هێشتا تاریکە شەو بوو  ڕۆژ هەڵ نەهاتبوو ڕێگای شەقامەکانی هەموو ناوچەکانی باشوری کوردستانان هەتا قەندیل بە ئۆتۆمبێلە ڕەنگینەکانیان و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی هەریەک لە KCK و HPG- PJAK- PYD- PCDK- RJAK - YPG و YJRK و وێنەی چەند شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان. شەقامەکانی ڕێگای ناوچەکانی باشوری کوردستان هەتان بناری قەندیل ڕازند بویەوە. لە هەمانکاتیشدا کوردستانیان بە جۆشێکی ڕۆحی یەکێتی نەتەوەی و  بە وتنەوەی دروشمەکانی، بژی سەرۆک ئاپۆ- بژی یەکێتی گەلی کورد – بێ سەرۆک ژیان نابێ- بەدڵ و بەگیان ئێمە لە گەڵ تۆین ئەی سەرۆک – ژن ژیان ئازادی – نەورۆزی ٢٧١٣ ی ئاشتی – و چەندین دروشمی دیکە هەتا گەیشتنیان بە قەندیل بەردەوام بون.

جیا لە پێشوازی کردنی دەیان هەزار کەس لە باشوری کوردستان لە نەورۆزی قەندیل. بە هەزاران  کوردستانیانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو هاتبونە قەندیل بۆ پشوازی و بەژداری کردنی نەورۆزی قەندیل.

سەرەتای دەستپێکردنی نەورۆزی قەندیل بە خولەکێک بێدەنگی لە لەیان سەدان هەزار کوردستانی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری  کورد و کوردستان دەستیپێکرد. و نەوڕۆزی قەندیل بە جۆشی یەکێتی نەتەوەی سەدان هەزار کوردستانیانی هەموو بەشەکانی کوردستان تا درەنگانێکی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام بوو. تیایدا وتە و پەیام و بروسکە و پیرۆزبای دەیان حزب و ڕێکخراوی هەرێمی و دەرەکی خوێنرایەوە.

لە کاتی خوێندنەوەی وتەی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان،  کوردستانیانی ئامادەبوی مەراسیمەکە کە هەژماریان گەیشتبوو سەدان هەزار کەس هەموو پێکەوە بە ڕۆحێکی یەکێتی نەتەوەییەوە گوێداری وتەکەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان بون.

وتەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان بەم شێوەیە بوو. ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز: عەبدوڵا ئۆجالان شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کوردستانیانی هەموو بەشەکانی کوردستان نەورۆزی ٢٧١٣ ی کوردی نەورۆزی پەیامی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ تان لێ پیرۆز بێت. کوردستانیانی هەموو بەشەکانی کوردستان هەموو تان بەخێر هاتن بۆ قەندیلی سەربەرزی پەیامی ئاشتی و  بەرخۆدانی گەریلاکان. کوردستانیان گەلی کورد نەورۆزی ٢٧١٣ ی کوردی نەورۆزی پەیامی ئاشتی و ئازادییە. نەورۆزی ٢٧١٣ ی کوردی بە هەموو گەلانی جیهان ڕادەگەێنێت ئیدی بەسە کۆمه‌ڵکوژ کردنی کوردستانیان.  ئێمەش وەکوو گەلانی دیکەی جیهان خاک و نیشتیمانی خۆمان هەیە و ئەرز و ئاسمانمان لە هیچ گەلیَکی جیهان نەکرێوەو بستێک خاکی هیچ گەلێکشمان داگیر نەکردوە. سروشتی کە مرۆڤ وەکوو بونەوەرێکی ئینسان دروست بوە.  ئێمەی گەلی کوردیش بەشێک بوینە لە  بونەوەرە  ئینسانەکانی دیکەی جیهان کە لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆمان ژیانی سروشتی پێکهاتوەو. ئێمە وەکوو گەلی کورد هەموو کات دەستپێشخەری پەیامی ئاشتی بوینە و هەین هەتا دەرگاکانی پێشوازی لە ئاشتی و دیالۆگ و چارەسەری کێشەکان بەردەوام بن. بە هەموو گەلانی جیهانیش ڕادەگێنین تا دوا دڵۆپی خوێنی هەموو کوردستانیان و تا بەدەست هێنانی سەرجەم مافەڕەوا ئینسانیەکانی گەلی کورد بەردەوامین و کۆڵنادەین.

نەورۆزی قەندیل بە جۆشێکی یەکێتی نەتەوەی و ئامادەبونی سەدان هەزار کوردستانیانی هەموو بەشەکانی کوردستان تا درەنگانێکی ئێوارەی هەمان ڕۆژ درێژەی خایاند و بە دەنگە خۆشەکانی هەریەک لە هونەرمەندان نەجمەدین غوڵامی – کاڵێ ئاتەشی – مەلەک ڕۆژهەڵاتی – کاوە – بەنگین و – زۆزان - بە وتنەوەی گۆرانیە نەتەوەیەکانیان جۆشی یەکێتی نەته‌وەیی کوردستانیانی  ئامادەبوانیان هێنابویە هەژان. هەروەها  گروپی هونەری سۆلینی کەمپی شەهید ڕۆستەم و هەڵبەستوان عادیل عەزیز بەژداریان لە نەورۆزی قەندیل کرد.

جێگای ئاماژە پێکردنە تا درەنگانێکی ئێوارە مەراسیمەکە بەردەوامی هەبوو دواتر  لە لایان کۆمیتەی ئامادە کارەوە لە کەش و هەوایەکی ئارام و کۆتا بە مەراسیمەکە هێنرا.

ANF

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved