| ||
|
||
شاندێک له قه‌ندیله‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ڕێکه‌وتن
به ئامانجی ئاگادارکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری کوردستان له زیانی هێرشه‌کانی سوپای تورک له‌سه‌ر ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل و گه‌یاندنی بانگه‌وازی راگرتنی هێرشه‌کان، شاندێک له بناری قه‌ندیله‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری کوردستان به‌ڕێکه‌وتن . بەپێی هەواڵیکی فورات نیوز شاندێکی (٥) که‌سی پێکهاتوو له خه‌ڵکی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل، وه‌کو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌که، ئه‌مڕٍۆ ده‌گه‌نه شاری هه‌ولێر و سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری کوردستان ده‌که‌ن . شانده‌که که له نوێنه‌ری شاره‌وانی و مامۆستا و که‌سانی ناسراوی ناوچه‌که پێکهاتوون، له‌و سه‌ردانه‌یدا یاداشتێکی تایبه‌ت که پێکهاتووه له نوسراو، دیمه‌ن و وێنه‌ی بۆردومان و زیانه‌کانی هێرشه‌کانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانی قه‌ندیل راده‌ستی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری کوردستان ده‌کات . سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی یاداشته‌که هیچ زانیارییه‌ک به‌ده‌ست نه‌خرا، به‌ڵام راگه‌یه‌ندرا که ئاماری گشتی سه‌رجه‌م هێرشه‌کان ئاماده کراوه و له‌و یاداشته‌دا داوای راگرتنی هێرشه‌کانی سه‌ر ناوچه‌که راده‌ستی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری کوردستان ده‌کرێت . شانده‌که پێکهاتووه له : شێخ عومه‌ر ( سه‌رۆکی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل ) مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان ( به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای گوندی ئێنزێ ) کوێخا قادر ( له هێرشه‌کانی رابردوودا ماڵ و خانووی خاپور کرابوو ) مام شیر و که‌سێکی تریش به‌ناوی که‌ریم
جێگای ئاماژه پێکردنه تا ئێستا روون نییه که‌وا په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌رگای خۆی له‌و شانده ده‌کاته‌وه، به‌ڵام راگه‌یه‌ندرا که شانده‌که سوورن له گه‌یشتن به ئامانج .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||