| ||
|
||
كورد ٧٤ ساڵه بێ قازییه
قازی محه‌مه‌د پێشه‌وایه‌ك تا دواهه‌ناسه بۆ گه‌له‌كه‌ی ژیا
30ئازاری /2021 ماوه‌ی (74) ساڵ به سه‌ر له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری مهاباد تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌تێیدا قازی ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك حوكمڕانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی كرد و مه‌هابادی كرده پایته‌ختی خۆی.
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كێ بوو
قازی محه‌مه‌د كوڕی قازی عهلیهكه كهلهبنهماڵهیهكی به‌ناوبانگی لشاری مهھاباتن كه‌بۆ چوار سه‌ده پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان نه ته‌نیا له‌لای خه‌ڵك به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی حكومه‌تیش، جێگه‌ی رێز و پێ‌زانین بوون قازی محه‌مه‌د ساڵی 1900ی زایینی له‌و بنه‌ماڵه‌دا له‌دایكبووه، له منداڵی و لاوی دا زۆر خولیای زانست و فێربوونی زمانه بیانیه‌كان بووه و جگه له عه‌ره‌بی و فارسی،له‌گه‌ڵ زمانی فه‌ڕنسی و ئینگلیزی و تا ڕاده‌یه‌كیش ڕووسی ئاشنایه‌تی هه‌بووه وخولیای ته‌واوی هه‌بوه بۆفێربونیان ،قازی زۆری حه‌ز به تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ زانایان ، كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كان، كوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان هه‌بووه. قازی محه‌مه‌د دوای كۆچی دوایی باوكی، بوو به دادوه‌ر (قازی)ی شار، له به‌ر ئاره‌زووی خۆی بۆ كاری فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری زیادكردنی وپه‌ره‌پێدانی زانیاری خه‌ڵك، له ساڵه‌كانی به‌ر له 1941 و دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسایه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافی شاری مه‌هابادی گرتۆتهئهستۆو و خزمه‌تی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری كردوه و له كاتی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌ودا، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران، رۆشنبیران و مامۆستایان په‌یوه‌ندی باش ونزیكی بووه. له ساڵانی1941 تا 1945 كه كۆماری كوردستان پێكهاتووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌و له كاروبارهكاندا و به تایبه‌تی له چاره‌سه‌ریی كێشه عهشایهرییهكاندا ده‌ورێكی به‌رچاو بووه، زۆر له گرفته‌كانی كاری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له دیوانی ئه‌ودا كه مه‌حكه‌مه‌یان پێده‌وت، چاره‌سه‌ر كراوه. قازی محه‌مه‌د رێزی تایبه‌تی بۆ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژ.ك) هه‌بووه، زۆر له دامه‌زرێنه‌رانی ژ.ك راوێژیان له‌گه‌ڵ كردووه و زۆریان خۆش ویستوه و گه‌لێكیان ھه‌وڵ له‌گه‌ڵ داوه تا ببێته ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه. قازی له ڕوانگه‌ی نوێنه‌رانی بیانیشه‌وه كه ئه‌وكات ئێرانیان له‌نێو خۆیان دا دابه‌ش كردبوو، ڕێزی تایبه‌تی ھه‌بووه. ھه‌ر كه‌س چۆته مه‌ھاباد هه‌وڵی داوه،به‌ر له ھه‌موو كه‌س چاوی به ئه‌و بكه‌وێ. بانگ كردنی بۆ سۆڤیه‌ت ھه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا بووه، كه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گه‌وره سه‌ردانی باكۆیان كرد
قازی محه‌مه‌د برایه‌تی و یه‌كگرتوویی كوردی پێ گه‌وره‌ترین هۆی سه‌ركه‌وتن بوو. هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی وتاره‌كانی كه له ڕۆژنامه‌ی كوردستان، ئه‌وكات چاپ كراون له‌سه‌ر بابه‌تی یه‌كیه‌تی و برایه‌تی دواوه و مه‌رجی سه‌ركه‌وتن و كۆڵه‌كه‌ی ڕاگرتنی كۆمار و هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانی‌دا زانیوه. ھه‌رچه‌ند ده‌یزانی دوژمنه‌كانی كورد ڕاست ناكه‌ن، به‌ڵام له وتووێژدا زۆر به ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یاند كورد حه‌ز ده‌كا له ڕێگای ئاشتییه‌وه به مافی خۆی بگا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه‌ی بۆی بكرێ ده‌یكا، له‌پێش كۆماردا جاربه‌جار له رۆژنامه‌ی كوردستان به ناوی پێشه‌وا باسی لێ ده‌كرا، له دوای دامه‌زرانی كۆمار به شێوه‌ی فه‌رمی نازناوی پێشه‌وای پێبه‌خشراو و ئه‌و ناوه تا ئێستاش له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی خه‌ڵكدا هه‌ر باوه به‌هۆی ئه‌و ململانێیه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا سۆڤیه‌تدا هه‌بوو كه دواتر جه‌نگی ساردی لێكهوتهوه، ساڵی 1941 راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری له‌ناوچه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویدا و كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان له حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێران سه‌نده‌وه و گرتیانه ده‌ست، دواتریش پارتێكی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌چونی ناوچه‌كه به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێ كاف) دامه‌زرا، قازی محه‌مه‌دیش كه سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ی قازییه‌كان بوو په‌یوه‌ندی به‌و پارته‌وه كرد.
له ئه‌یلولی ساڵی 1945دا قازی محه‌مه‌دو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری كورد سه‌ردانی ته‌برێزیان كرد و چاویان به كونسوڵی سۆڤیه‌ت كه‌وت به‌و نیه‌ته‌ی پشتگیری پێكهێنانی كۆمارێكی نوێی كوردی وه‌رگرن، دواتریش ره‌وانه‌ی باكۆ كران و له‌وێ ئاگاداری ئه‌وه بونه‌وه كه پارتێكی ئازربایجانی هه‌یه به ناوی پارتی دیموكراتی ئازربایجان و ده‌یه‌وێت ده‌ست به سه‌ر ئازربایجانی ئێران‌دا بگرێت، دواتریش ئه‌نجامه‌كه به‌وشێوه‌یه كه‌وته‌وه‌و پارتی دیموكراتی ئازربایجان له 10ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1945دا ده‌ستی به‌سه‌ر ئازربایجانی ئێراند گرت كه پێشتر به ده‌ست سوپای ئێرانه‌وه بو، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه و دامه‌زراندنی كۆمارێكی كوردی، به په‌له گه‌ڕایه‌وه كوردستانی رۆژهه‌ڵات و له 15ی هه‌مان مانگدا كۆمارێكی كوردی دامه‌زراند، به‌ڵام هێشتا كۆماره ره‌سمییه‌كه‌ی مه‌هاباد نه‌بوو. قازی محه‌مه‌د كه بوو به‌ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك و ناوی نهێنی بینایی بۆ دانرا، هیوایه‌كی زیاتری بۆ به‌رپرسان و خه‌ڵك پێك هێنا. له ئاكامی تێگه‌یشتنی به وه‌خت و ئازایه‌تی سیاسی ئه‌و و به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتنی به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌دا بوو كه ژ.ك بوو به حزبی دێموكراتی كوردستان و وه‌ك حزبێكی دێموكرات و پێشكه‌وتوو ده‌ستی كرد به تێكۆشان و خه‌باتی سیاسی. قازی له‌به‌ر ڕێزی تایبه‌تی كه بۆ ژ.ك ی هه‌بوو، بناغه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتیشی ھه‌ر به ٢٥ی گه‌لاوێژ، ڕۆژی دامه‌زرانی ژ.ك دانا و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رنجی زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی به‌رپرسانی بۆ تێكۆشان له نێو حیزبی دێموكراتی كوردستاندا ڕ‌اكێشا. حیزب زۆر به خێرایی په‌لوپۆی سه‌ند و تێكۆشانی له هه‌موو ناوچه‌ی ئازادی كوردستان دا په‌ڕه‌ی سه‌ند. قه‌یرانی به زۆر لكاندنی كوردستان به ئازه‌ربایجانه‌وه حه‌ل كرد و مه‌جبووری كردن حیسابی جیاواز بۆ كوردستان بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی قازی محه‌مه‌د به‌سه‌ر كۆمار
قازی محه‌مه‌د قازی عه‌لی له بنه‌ماڵه‌ی قازییهكانی شاری مه‌هاباد و له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا، یه‌كه‌م كۆماری كوردی به ناوی كۆماری كوردستان، له‌سه‌ر روبه‌ری 265 هه‌زار كیلۆمه‌تر دامه‌زراند وسوپایهكی 15 هه‌زار سه‌ربازی له ژێر ناوی (پێشمه‌رگه) دامه‌زرا. له رۆژی22ی كانونی دووه‌می1946دا, كۆبونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له 20هه‌زار كه‌سی پێكهاتبووه, دامه‌زرانی كومارێكی دیموكراتی له‌به‌شێكی گرنگی كوردستانا بڵاوكرایه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌مه‌د, كۆمارێكی پێشكه‌وتوی ساوا, بۆ هێنانه‌دی پاشه‌رۆژیكی روون و پڕ له‌به‌ختیاری بۆ گه‌لی كورد كه ساڵه‌های ساڵ‌بوو چاوه‌رێی رۆژێكی وابو, به‌وجۆره له مه‌یدانی (چوارچرا)دا كه ره‌نگین كرابو به‌ئاڵای كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی جوان ڕازابووه‌وه كه شایانی رۆژیكی مێژوویی وابێت، پێشه‌وا به‌جلوبه‌رگی ژهنهڕالیهوه له شوێنێكی به‌رز كه به تایبه‌تی بۆ ئه‌و رۆژه دروست كرابوو, و له‌هه‌موو خه‌ڵكه‌وه دیاربوو, تاقێكی ڕازاوه كه به‌گوڵ و ئاڵای وڵات و وێنه‌ی سه‌رۆك نه‌خشین كرابوو, له‌و شوێنه‌دا راوه‌ستابوو فه‌رمووی (وائهمڕۆ گه‌لی كورد توانی كۆمارێكی خۆیی پێكبهێنێت و بتوانی وه‌ك گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆ له خاكی خۆ‌یا به ئازادی بژی).
كاره‌كانی قازی محه‌مه‌د له‌كۆماری مهاباد
1ـ په‌ره‌دان به په‌روه‌رده و زانیاری له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا, پێشه‌وا له سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی كۆمار قوتابخانه‌یه‌كی به‌رزی بۆ كچان كرده‌وه له ناو كۆڕی زه‌ماوه‌ندێكی گه‌وره‌و ئاهه‌نگێكی پڕ له شادمانیدا, و ده‌ست كرا به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی نوی له زۆر شوێندا, بهرنامهوپهڕتوك و پێویستی تر له چاپدرا بۆ وتنه‌وه‌یان له‌هه‌موو پۆله‌كان, و كتێبی بێگانه‌یان وه‌رگێڕا بۆ كوردی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته, و بڕیاردرا به‌نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌وڵاتا و هه‌موو كه‌س فێری خویندن و نووسین بكرێت، بۆ یه‌كه‌م جار(50) قوتابیان نارد بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانشگا به‌رزه‌كان بخوێنن هه‌روه‌ها ده‌یانی تر له قوتابیان بۆ ته‌ورێز بۆ خوێندن له زۆربه‌ی لقه‌كانی زانیاری‌دا. 2ـ چاپخانه‌یه‌ك دانرا بۆ له چاپدانی په‌رتوك و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و هۆیهكانیی فراوانكردنی رۆشنبیری له‌ناوگه‌لدا له‌و چاپكراوانه رۆژنامه‌ی"كوردستان" بو كه به‌ناوی كۆماره‌وه ئه‌ینوسی, هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه له مێژوو ئه‌ده‌بی كۆنی كورد درێغی نه‌كرد و هانی نووسه‌ری كوردی ئه‌دا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی فۆلكلۆری كورد و وێژه‌و زانیاریتر و بڵاوكردنه‌وه‌ی. 3ـ رێكخستنی سوپای میللی بۆ به‌رگری و پاراستنی وڵات له جیی سوپای ڕژێمی كۆنه‌په‌رست, كه له‌پێش دامه‌زراندنی
كۆماردا چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وپه‌ڕی هیواو ئاواتی بوو. 4ـ دانانی حوكمی خۆیی و هه‌ڵسوراندنی ئیشوكار، به‌هۆی فه‌رمانبه‌رانی كورده‌وه, هه‌روه‌ها ڕه‌نگڕشتنی وڵات و پێوانی, و پاراستنی ئاسایش له ناوخهڵكاو دانانی یاسایه‌كی نوی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆزانه. 5ـ كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌و ده‌رمانگاو له‌زۆر شوێن به‌پیی توانا, هێنانی ده‌رمان و پێویستیه‌كانی ته‌ندروستی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌فراوان كردنی هۆیه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو خه‌ڵك. 6ـ ئێستگهیهكی نوی به زه‌ماوه‌ندێكی جه‌ماوه‌ری كرایه‌وه له مه‌هاباده‌وه به‌رنامه‌ی كوردی و بێگانه‌ی تیابڵاوكرایهوه.
7ـ پێكهێنان و رێكخستنی یه‌كیه‌تی لاوان و ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئافره‌ت شانبه‌شانی پیاو بتوانی زۆر له ئیشوكاری وڵات جیبه‌جی بكات, مافی خۆی بپاریزی, هه‌روه‌ها یه‌كیه‌تی كرێكاران و جوتیاران وبنج به‌ست كردنی ئیش وكاریان كه‌بتوانی زه‌وی و زار بگرنه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان و له چنگ ده‌ره‌به‌گه‌كانی بسێننه‌وه هه‌روه‌ها فراوان كردنی ئیشوكار بۆ زه‌حمه‌ت كێشان و ڕه‌نجبه‌ران, ئه‌م هه‌موو رێكخراوانه تێئهكۆشان بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتیه‌ت و به‌ختیاری بۆگهلهكهیان. 8ـ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كشتوكاڵ و دابه‌شكردنی زه‌وی وزار به جۆرێكی یه‌كسان له ناو جوتیاراندا كه له ئه‌نجامدا بوو به‌هۆی بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌ناو جوتیارانداو هه‌ندێك له خاوه‌ن زه‌وی و زاره‌كان به‌مه دڵگران بوون وه خۆیان خستهباوهشی دوژمنه‌وه‌و له مێژوودا رویان ره‌شبوو و له تۆماری خۆفروشاندا ناوی خۆیان نوسی. 9ـ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دوستایه‌تی له‌نێوان كۆماری دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌ربایجاندا. 10ـ هاوبه‌شی گه‌شه‌پێدان (شركه‌تی ترقی) مۆركرا له نێوان سۆڤیه‌ت و كوردستاندا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كه‌لوپه‌ل و پێویستی ژیان بۆ یه‌ك, وه‌ك ناردنی تووتن و به‌رهه‌مه ده‌ستیه‌كانی وڵات به‌رامبه‌ر به تراكتۆر‌و ده‌رمان و پێویستی تر, هه‌روه‌ها كارخانه‌ی سیغاری كوردستان له‌مه‌هاباد دامه‌زرا. 11ـ پاراستنی سه‌ربه‌ستی بیروباوه‌ڕ به‌بی گوێدان بهرهگهزو ئایین و زمان له وڵاتاو, پته‌و كردنی برایهتیویهكبوون له ناویاندا به‌هۆی رێكخراوه گهلیهكانهوه بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد. 12ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌ربایجان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سوپا‌و ریكخراوه‌كانی ههردووكۆمار. هه‌روه‌ها بێگانه‌كان له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ئه‌م وڵاته بۆ سه‌یر كردنی چۆنیه‌تی كۆماری ساوای كورد, وردئهبوونهوهو سه‌رنجیان ئه‌دا كه هه‌نگاوی پێشكه‌وتوو ئه‌نی بۆ پێشه‌وه له هه‌موو روویه‌كی ژیان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و فه‌رمانبه‌رانی كورد ئیش و كاریان به‌رێكوپێكی ههڵئهسوورێنن و به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ن. (ئارفی رۆزفێڵد) له ژێر ناوی (كۆماری مه‌هاباد) نوسیویه‌تی: شاری مه‌هاباد له پێشه‌وه نموونه‌یه‌كی دیهاتی هه‌بوو و دواكه‌وتوو په‌ستبوو, به‌ڵام ئه‌مڕۆ جوڵان و پێشكه‌وتنێكی تری هه‌یه، كه‌پڕه له ژیان و به‌ختیاری و زۆر به‌گه‌رمی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنچینه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی به‌هێز دابنێن، به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌كانی تری ئێران و ئازه‌ربایجان.
كشانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت وشكاندنی به‌ڵێن
له 26ی ئازاری ساڵی 1947 پاش ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت په‌یمانی به حكومه‌تی ئێران‌دا له باكوری ئه‌و وڵاته بكشێته‌وه، له مانگی حوزه‌یراندا ئێران ده‌ستی به سه‌ر ئازربایجاندا گرته‌وه، به‌وه‌ش كۆماری مه‌هاباد له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دابڕا، هاوكات ئه‌و خێڵانه‌ی له سه‌ره‌تاوه پشتگیری كۆماره‌كه‌یان ده‌كرد له روی ئابورییه‌وه لاواز بون، هه‌رچه‌نده له‌پێنجی كانونی یه‌كه‌مدا ئه‌نجومه‌نی شه‌ڕ به قازی محه‌مه‌دیان راگه‌یاند رێگه له هه‌ر په‌لامارێكی ئێران ده‌گرن بۆ سه‌ر كۆماره‌كه، به‌ڵام پاش 10 رۆژ و له 15ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1947 سوپای ئێران هاته ناوچه‌كه و ده‌ستی به سه‌ر مه‌هابادا گرت.یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پشتی كوردی به‌ردا
دادگایی كردنی قازی محه‌مه‌د 6ی ڕێبه‌ندانی ھه‌مان ساڵ 1325ھه‌تاوی- 1947زایینی) لیژنه‌ی تایبه‌ت كه له تارانه‌وه ھاتبوون به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رھه‌نگ غۆڵام حسێن عه‌زیمی ده‌گه‌نه مهاباد و دادگا ڕێده‌خه‌ن، پرسیاره‌كانی دادگا ڕوون نه‌بوون، له لایه‌ن قازیهكانهوه (قازی محه‌مه‌د، سه‌در قازی، سه‌یف قازی) ھه‌موو تاوانه‌كان ره‌تكرایه‌وه و داوای به‌ڵگه‌یان ده‌كرد، ئاشكرا بوو كه ئه‌و دادگا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به ده‌سته‌وه نه‌بوو.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه درابوونه پاڵ قازی پێكهاتبوون له.... -گۆڕین و ده‌ستكاری كردنی نه‌خشه‌ی وڵاتی ئێران -ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و داگیركردنی به‌شێك له‌خاكی ئێران به ناوی كوردستان -بازرگانی كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت به‌بێ ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ساز كردنی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره به لكاندنی كوردستانی ئێران، عێراق، توركیا و سووریا - هێنانه ناوه‌وه‌ی بێگانه و خستنه ژێر ده‌ستی به‌شێك له‌خاكی ئێران. -دانانی ئاڵای جیاواز بۆ كوردستان به نیشانی چه‌كوچ و داس به شێوه‌ی ئاڵای سۆڤیه‌ت. -لێدانی سكه‌ی پاره بۆ كۆردستان به وێنه‌ی ڕووپیه‌ی روسی. قازی هه‌مووی ره‌تكرده‌وه‌و له وه‌ڵامدا وتی: ئاڵام داناوه، به‌ڵام نه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن وه‌ك ئاڵای سۆڤیه‌ت. دادگاكه بڕیاری له سێداره دانی هه‌ر سێ قاره‌مانه‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی كاره‌كه نه‌بوو، قازییه‌كان له به‌ندیخانه كران بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، دیسان به هه‌مان شێوه دادگای
پێداچوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌گه‌ر چی هه‌موان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه به تاوانبار ناسینی قازی هه‌ر له‌پێشدا وه‌ك ئامانجی دادگاكان له تارانه‌وه ده‌ستنیشان كرابوو.
پێشه‌وا و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ماوه‌ی یازده مانگی كۆماردا هه‌وڵیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا بوو، له‌خۆبردوویی و ئازایه‌تییان خۆیان نیشانداوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازاری ده‌روونی و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی مه‌هاباددا توشیان هاتبوو، نه‌ك بڕوایان به ئامانجه‌كانیان، لاواز نه‌ببوو به‌ڵكو زۆرئازاو به ورهتر ببوون له‌جاران.
پێشه‌وا قازی وپه‌تی سێداره‌و هه‌ڵوێستی
هه‌ڵسوكه‌وتی قازی كاتی له سێداره‌دران كه رۆژنامه‌نوسێكی ده‌رباری شا ده‌یانگێڕێته‌وه وه‌ك چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی لێهاتووه. قازی له پێشدا داوا ده‌كات كه تیربارانی بكه‌ن چوونكه له سێداره‌دان ئایینی نیه، به‌ڵام ڕێگه‌ی پێناده‌ن. پاشان وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ك ده‌نووسێت كه جێگه‌ی سه‌رنجه له باری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و له باری سیاسیه‌وه. قازی ئه‌و مردنه‌ی به سه‌ركه‌وتن ده‌زانی و هه‌ر بۆیه به 7 ھه‌نگاو رێگه‌ی بۆلای سێداره‌كه پێوا. له پای سێداره رێگه‌ی نه‌دا چاوی ببه‌ستن و ده‌ڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م له ئاخرین چركه‌ی ژیانیشمدا به سه‌ربه‌رزی و چاوی كراوه‌وه له نیشتمانی خۆشه‌ویستم بڕوانم.
روو له‌دوژمنانی گه‌ل دهڵیتَ: ئێوه قازی محه‌مه‌دێك ده‌كوژن، به‌ڵام بزانن له هه‌ر تنوكه خوێنێكی من، قازی محهمهدێكی دیكه شین ده‌بێته‌وه. داوا له‌گه‌لی كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگاریی كوردستان دا په‌ك نه‌خات، باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن. بژی كورد و كوردستان. ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌سه‌رشان و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی مه‌هاباد له‌گۆڕستانی مه‌لا جامی به خاكی نیشتمانه‌كه‌یان سپێردران، شوێنی گۆڕه‌كه‌یان ئێستاش له ژێر چاودێریدایه.
بۆیه له30ی ئازاری 1947 پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆماری كوردستان، به تۆمه‌تی خیانه‌ت كردن له ئێران له‌گه‌ڵ حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یف قازی (ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌در قازی(برای پێشه‌وا) به فه‌رمانی محه‌مه‌د ره‌زا شا و ستادی ئه‌رتش له مه‌یدانی چوارچرا ئه‌و شوێنه‌ی كه كۆماری كوردستانی تێدا راگه‌یه‌نرا، له سێداره دران.
سه‌رچاوه‌كان..... -كتێبی " قازی محهممهدو كۆمار له ئاوێنه‌ی به‌ڵگه‌كان"دا ، بێهزاد خۆشحاڵی، 1380، هه‌مه‌دان -ژیان و خه‌باتی پێشه‌وا، قازی محه‌ممه‌د ،بلاوكراوه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران -قازی محه‌مه‌د، نوسینی: محه‌مه‌د به‌هادین مه‌لا ساحیب -لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به پێشه‌وا قازی له ماڵپه‌ری PDKI -ده‌قی دادگایی كردنی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌در و سه‌یفی قازی / ئاماده كردنی ---به‌دره‌دین ساڵح / وه‌رگێڕاوی به‌ڵگه‌كانی نووسراوه سه‌روان كه‌یومه‌رس ساڵح / ھه‌ولێر 2001 -سایتی سبه‌ی بابه‌تێك له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد -فه‌لاح شه‌ریف:-پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان ، سایتی میژووی كورد سایتی ویكپیدیا
PUKmedia ئاماده‌كردنی / كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved
| ||