|
| ||
|
|
||
|
لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لهنیَوان حزباندن و نارِهزایی رۆژنامه‌نووسانی توركمان و عه‌ره‌بدا
رابه‌ر ره‌شید* له به‌راییدا پیرۆزبایی له سكرتیَرو یه‌كه‌كه‌ی ئه‌ندامانی لیَژنهی نویَی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌م كه برِیار وایه له رۆژی شه‌ممه (19/11/2011) له شاری كه‌ركوك له سیَیهمین كۆنفرانسی لقدا دابنریَن، هه‌ر له ئیَستاشهوه، هیوای كار‌و چالاكیی به‌رده‌وامی پیشه‌ییانه‌یان بۆ ده‌خوازم و ئومیَدهوارم ئه‌وه‌ی كه ئیَمه وه‌كو لیَژنهی ئیَستای لقی كه‌ركوك له كارنامهماندا بوو ئه‌نجامیان بده‌ین و نه‌مانتوانی، لیَژنهی نویَ ئه‌نجامیان بده‌ن و پیشه‌ییانه له خزمه‌تی ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكارانی كه‌ركوكیدا بن، دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌خوازراو. ئه‌وه‌ی جیَگای داخ و نیگه‌رانیی ئیَمهی رۆژنامه‌نووسی شاره‌كه‌یه، ئه‌و دهستیَوهردانه حزبایه‌تییه ئاشكرایه‌ی هه‌ردوو حزبی (یهكیَتی و پارتی)یه له پیَكهاتهی ئه‌مجاره‌ی لیَژنهی لقی كه‌ركوك، چونكه بهپیَی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له ئارادان لیَژنهی ئه‌مجاره‌ی لقی كه‌ركوك، سكرتیَرهكهی بۆ پارتی دهبیَ و له یهكیَتی دهسیَندریَتهوه كه ئه‌مه‌یان بهپیَی ریَككهوتنی نیَوانیان تا راده‌یه‌ك ئاساییه، هه‌ر یه‌كه‌و ئهندامیَكی یه‌ده‌گیشیان بۆ دانراوه كه ئه‌م دانانی ئه‌ندامه یه‌ده‌گه دهستیَوهردانیَكی ئاشكرای حزبه له لقی كه‌ركوك، چونكه بهپیَی ماده‌ی (23) له (پهیرِهوی ناوخۆی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان) به هیچ جۆریَك ئاماژه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گ نه‌كراوه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه لیَژنهی لق به لانی كه‌مه‌وه له (7) ئه‌ندام پیَكدیَت، هه‌روه‌كو له هه‌مان ماده‌ی یاسای ناوبراودا هاتووه، كه‌واته لیَژنهی لقی كه‌ركوك به سكرتیَرهكهیهوه ریَك (7) ئه‌ندام ده‌رده‌چن، به‌مجۆره‌ی خواره‌وه: (سكرتیَری لق: نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی پارتی، نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی یهكیَتی، نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی شیوعی، نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی زهحمهتكیَشان، نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی توركمان، نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب، نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی كلدۆئاشوور). ئیتر تیَناگهم ئه‌م ئه‌ندامه یه‌ده‌گه چییه‌و بۆچی و به برِیاری كیَ دانراوه؟، خۆئه‌گه‌ر له خه‌مخۆرییه بۆ شاری كه‌ركوك و بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی لیَژنهی ناوبراو زیاتر بیَت، ئه‌وا دهكریَ ئهندامیَكیش بۆ نویَنهرایهتی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه دابنریَت كه سه‌ر به هیچ حزبیَك نین و تا ئیَستاش ئه‌ندامی سه‌ندیكان و وه‌ك دهڵیَن سه‌ربه‌خۆن، به‌مه‌ش پیَویست به دانانی ئه‌و دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه ناكات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پیَكهاتهیه دوای پاشهكشیَی نویَنهرانی رۆژنامه‌نووسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هاتوونه‌ته ئاراوه كه پیَشتر نویَنهریان له لقی كه‌ركوكدا هه‌بوو. ئه‌گه‌ر بیَت و دانانی ئه‌م ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه سهربگریَت، ئه‌وا لقه‌كه زیاتر دهحزبیَندریَت و زیانیش به ناوبانگی سهندیكاكهو كار‌و چالاكییه‌كانیشی دهكهویَت، كه هیوادارم پیَداچوونهوه به‌م برِیارهدا بكریَت و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك و لقه‌كه‌یان ببیَته جیَگای متمانه‌یان، نه‌ك زیاتر مۆركی حزبایه‌تی پیَوهبنریَت. دهستیَوهردانیَكی دیكه‌ی حزب له چۆنییه‌تی پیَكهاتنی لیَژنهی ئه‌مجاره‌ی لقی كه‌ركوك، دابه‌شكردن و دانانی نویَنهرانی رۆژنامه‌نووسانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی توركمان و عه‌ره‌بی شاری كه‌ركوكه به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبداو دانانی دوو رۆژنامه‌نووسی ئافره‌ت كه نه خاوه‌ن ئهزموونیَكی ئه‌وتۆی رۆژنامه‌نووسین – ویَرِای ریَزی زۆرم بۆیان- و نه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌وه جیَگای قه‌بووڵ كردنن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسانه‌م له رۆژانی 14و15ی 11ی 2011 چه‌ند رۆژنامهنووسیَكی هه‌ردوو نه‌ته‌وه به ئاشكرا هاتوونه‌ته لقی كه‌ركوك و گله‌یی ئه‌وه‌یان لیَكردووین كه سته‌میان لیَكراوهو به‌م دانانه حزب ریَگهی نه‌داون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، نویَنهری شایسته‌ی خۆیان بۆ لیَژنهی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ههڵببژیَرن، تا حاڵ گه‌یشته ئه‌وه‌ی برایه‌كی رۆژنامه‌نووسی یهكیَك له‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه راشكاوانه وتی: ئیَوه به‌م كاره‌تان شهرِ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئیَمه له لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكاكه‌تان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌م شیَوهیه ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وا زۆربه‌مان روو له لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیَراق ده‌كه‌ین و لهویَ ده‌بینه ئه‌ندام. بۆیه پیَموایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه سهربگریَت، ئه‌وا –وه‌كو كورد- پاش چه‌ند ساڵیَكی دیكه، ئینجا هه‌ست به‌م هه‌ڵه‌یه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین و چۆن دوای زیاتر له (7) ساڵ فهرمانرِهوایهتیی كه‌ركوك، به ناچاری و بۆ دڵرِازیكردنی برا توركمانه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوكمان پیَبهخشین، بیَئهوهی له هه‌ڵبژاردندا توانیبیَتیان ئه‌و پۆسته بهدهستبهیَنن. جیَگای ئاماژه‌یه كه به دریَژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، به‌تایبه‌تیش له‌دوای كۆنفرانسی دووه‌می لقی كه‌ركوكه‌وه كه لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیَراقی دروست بوو، ئیَمه له لقی كه‌ركوكی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دووچاری چه‌ندین كیَشه هاتووین له‌وه‌ی كه ههندیَك له رۆژنامه‌نووسانمان ویستوویانه روو له سه‌ندیكا عیَراقییهكه بكه‌ن، به پاساوی نه‌بوونی (ئیمتیازات)و حیساب نه‌كردن بۆ رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ههریَمی كوردستانه‌وه. بۆیه باشتر وایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازه بیَتهدهنگ و خه‌سڵه‌ت و رووخساری پیشه‌ییانه‌ی خۆی بپاریَزیَت و ریَگهش بۆ ناووناتۆره‌ی دیكه خۆش نه‌كات كه به سه‌ندیكاكه‌مان بوتریَت، چونكه به‌رئه‌نجامی دهستیَوهردانی حزبایه‌تی له ریَكخراو و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان ئاشكرا‌و دیاره‌و ئهزموونیَكی تاڵیشمان له‌و بواره‌دا هه‌یه‌و زیاتریش له قاڵبدانی ئه‌و ریَكخراوانهیه كه به‌م شیَوهیه لقی كه‌ركوك ئه‌و رووخساره جوانه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات كه له هه‌ردوو كۆنفرانسی پیَشووداو هه‌ردوو لیَژنهی پیَشووش دوور له دهستیَوهردانی حزبایه‌تی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامداوه، بهجۆریَك كه متمانه‌ی نیَوان ئه‌ندامانی لیَژنهكه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له جیاتی نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی شیوعی واژۆ له‌سه‌ر نووسراوه‌كان بكات و به پیَچهوانهوهش، هه‌روه‌ها نویَنهری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شیَوه. كار‌و چالاكییه‌كانی پیَشووش به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌م قسانه‌ن، بۆیه جاریَكی دیكه تكام وایه خودی نه‌قیبی سه‌ندیكا بیَته ناو كیَشهكهوهو به‌رله‌وه‌ی كار له‌كار بترازیَت، ئه‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی هه‌ردوو حزب نههیَڵدریَت و نویَنهری رۆژنامه‌نووسانی توركمان و عه‌ره‌بیش كه وه‌كو وتم نارِهزایی زۆری له‌سه‌ره‌و به نووسراویش برا توركمانه‌كان لقی كه‌ركوكیان ئاگاداركردۆته‌وه كه به‌و دانانه حزبییه نارِازین و له‌وانه‌یشه له‌ناو كۆنفرانسدا كیَشهی لیَبكهویَتهوه. نووسینی ئه‌م چه‌ند دیَرِهش ته‌نها له دڵسۆزیمه وه‌كو رۆژنامهنووسیَكی كه‌ركوكی و خۆشه‌ویستیمه بۆ لق و سهندیكاكهم ویَرِای كهموكوورِییهكانیش. *به‌رپرسی كارگیَرِی و راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان. rabersaley@yahoo.com 15-11-2011 |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||