| ||
|
||
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی دابه‌سته‌و رۆژنامه‌نووسی به‌كرێگیراو
رابه‌ر ره‌شید
له دوای راپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان له به‌هاری 1991و درێژه‌دان به سیاسه‌تی قێزه‌ونی بێ متمانه‌یی‌و یه‌كتركوژیی حیزب‌و هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی نیشتیمان، كارێكی وایكرد كه حیزبه ده‌وڵه‌مه‌ندو باڵاده‌سته‌كان، وێڕای بوونی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تێك به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه له راستیدا په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی حیزب بوون، نه‌ك گه‌ل‌و نه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ریه‌كه‌و چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی نووسراو، بیستراو، بینراوی وه‌كو سێبه‌رو سوپایه‌كی له رۆژنامه‌نووس‌و راگه‌یاندنكاری مه‌شقپێكراوی وه‌كو كرێگرته بۆ كاتی ته‌نگانه‌ی خۆی، نه‌ك نه‌ته‌وایه‌تی، ساز‌و ئاماده كرد. شه‌ڕه جۆراوجۆره‌كانی كوردكوژیی نێوان به‌شێكی زۆری حیزبه‌كانی باشووری كوردستان، باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسانه‌مانن.
له تێكڕای شه‌ڕی سه‌نگه‌ره‌كان‌و دواتریش له شه‌ڕی ساردی نێوان حیزبه ناكۆكه‌كاندا، ئاشی راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبانه بۆ ساتێكیش له‌كار نه‌كه‌وتوون‌و هه‌میشه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕو له‌یه‌كترازاندنی ریزه‌كانی گه‌ل‌و بۆمبڕێژكردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییان وه‌كو ئه‌ركێك له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌جۆرێك كه هیچ نه‌مایه‌وه له داهێنانی جنێو و قسه‌ی چرووك‌و بێواتاو كرچ‌و كاڵ، ئه‌وان داینه‌هێنن‌و یه‌كتری پێ ته‌زره‌كوت نه‌كه‌ن!.
ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌بینرێت‌و ده‌بیسترێت‌و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعیش ده‌خوێندرێته‌وه له ناشیرینكردن‌و (ته‌خوین)كردنی یه‌كتری‌و ئه‌وه‌ی ناشێ‌و ناكرێ به‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆریان ئه‌و كه‌ناڵه دابه‌ستانه‌ی سێبه‌رو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌كرێگیراو و مه‌شقپێكراوانه‌ی حیزبن كه نه له تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری ماندووده‌بن‌و نه بۆ ساتێكیش شه‌رم له خودی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ناشێ ده‌یڵێن‌و ئه‌وه‌ی ناكرێت ده‌یكه‌ن. ئه‌وه‌ی زۆر جێگای داخیشه هه‌ڵخزاندنی به‌شێك له‌و كه‌سایه‌تی‌و رۆژنامه‌نووسه خودان هه‌ڵوێسته نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تییانه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا خزاندۆته ناو زه‌لكاوه‌كه‌وه‌و ئه‌وانیش به‌ناوی راوێژكار‌و ناوی قه‌به‌و گه‌وره گه‌وره‌وه ئه‌وه‌ی نابێ بیڵێن‌و بیكه‌ن، ده‌یڵێن‌و ده‌یشیكه‌ن‌و مێشیشیان مێوان نییه!!
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||