نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی هەرێم

 

لەسۆنگەی پەرشوبلاوەکردنی کورد لە کەرکوک، نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 سڵاوی ئاهئ ئەنفالو خوێنی شەهیدان...

هەرچەندە لە ژیانمدا وابزانم ئەمە یەکەم نامەی کراوەمە بۆ بەرپرسێکی باڵای دوەوڵەت بنووسم. ئەمەش لە ناچاری و

 نەبوونی هیچ دەروازەیەکیتر بۆ قسەکردن لەسەر ڕەوشی ترسناکی کەرکوك و چارەسەرکردنی کێشەکە بەرلەوەی کار

 لەکار بترازێط و کەرکوك بکرێتەقوربانی بەرژەوەندی حیزبایەتی و تاکەکەسی. بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و

 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان(کاك مەسعودبارزانی):

زۆر ڕاشکاوانەو بێ دوودڵی وەك ڕۆژنامە نوسێکی کەرکوکی ئەو ڕاستیە ڕادەگەیەنم کە لە ئامادەبوونی خودی بەڕێز

 (مام جەلال)دا، بەشێکی گەورەی ئەم بارودۆخەی کە ئێستا کەرکوك تێێکەوتووە دەکەوێتە ئەستۆی بەڕیزتان و ئەرکی

 نەتەوایەتی و مێژووی ئێوە گرانتر دەبێت، بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەم کە ڕێز لەو دروشمەی بارزانی نەمر بگرن کە

 کاتی خۆی وتوویەتی"کەرکوك دڵی کوردستانە" و خۆشتان چەندین جار ئەو دروشمەتان دووپات کردۆتەوە، بەلام ئەوەی

لە ئێستادا دەبینین و ئەو مەترسیانەی کە وەکو ڕۆژی ڕون هەستیان پیدەکەین پێچەوانەی ئەو دروشمەو جەختکردنەوەیە

 لە خەباتکردن لە پێناوی ئەو دڵەی کوردستاندا. بەرلەوەی لایەنێکی سەرەکی هۆکار لە هەڵوەشاندنەوەی(لیستی

 کەرکوکی کوردستانی) حیزبەکەی بەڕیزتان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بوو، بۆیە هەر لەئێستاوە ڕەشبینی و

 ساربونەوەیەکی ئاشکرا لەدەنگ دان لای تاکی کوردی کەرکوکی دروستبووە، لەلایەکی دیکەشەوە مەترسی ئەوە لە

 ئارەدایە کە لە ڕۆژی دەنگدان، جەماوەری هەردوو حیزب لەئەنجامی هەڵپەی زۆرترین دەنگدان لە گەڕەکە

 کوردنشینەکانی کەرکوکدا، کێشە بکەوێتەوە نێوانیانەوە ژمارەیەکی زۆریسندوقەکانی دەنگدان قردێلەی سووریان

 لێبدرێت.

 

بۆیە وەکو ڕۆژنامەنووسێکی کەرکوكی خەمخۆر بۆ دۆزی ئێستاو ئایندەی کەرکوك، تکا لە بەڕیزتان و بەرپرسانی

 یەکیەتی نیشتمانی کوردستانیش دەکەم کە نەك لە دوورەوە، بەڵکو لە نزیکەوە گەورەی خۆتان بنوێنن و بێنە ناو

 کێشەکەوەو هەتا بەتەواوی کار لەکار نەترازاوە، ڕێگاچارەیەکی لۆژیکی و گونجاو بۆ بۆ یەکخستنەوەی لیستەکان لە

هاوپەیمانێتییەکدا بدۆزرێتەوەو ئەم تەمی بێهیواییە لای کەرکوکیەکان برەوێتەوەو لە هەلبژاردنی ئایندەدا کەرکوك

 نەدۆڕێنن، چونکە بە لەدەسدانی کەرکوك لایەنە سیاسیەکان دەکەونە بەر تانەو تەشەری خیانەتی نەتەوایەتی و

 مێژوویەوە. ئەم هاوارە، تەنها هاواری کەسێك نییە، بەڵکو هاواری سەرجەم کەرکوکییە دڵسۆزەکانەو بۆ ،ێژووش ئەوە

دەلێم: تائێستا بەهۆی ناکۆکی ململانێی حیزبایەتیەوە زۆر دەسکەوتی گەورەمان لەدەست داوە، تکایە با ئەم

 دەرفەتەش لەدەست نەدەین

 

ڕۆژنامەنووس ڕابەر ڕەشید

کەرکوك؟ شارۆچکەی پردێ(07504135121)

١٨/١٢/٢٠١٣

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved