| ||
|
||
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به حزبی مه‌كه‌ن
رابه‌ر ره‌شید- پردێ ٢/٨/٢٠١٣ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، خه‌ونێكی له مێژینه‌ی دڵسۆزانی كورد‌و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌كه‌ی بووه. ساڵانێكه هه‌وڵێكی به‌رده‌وام له ئارادایه بۆ به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه، به‌و ئومێده‌ی ده‌رئه‌نجامی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره نه‌ته‌وه‌یی گشتگیره ببێته هۆی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژی‌و دڕدۆنگی نێوان زۆرێك له هێزه سیاسییه كوردییه‌كان له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و چیدیكه حزب نه‌بێته ریش سپی و زمانحاڵ له دانان و داڕشتنی كارنامه‌ی كۆنگره‌كه‌و جڵه‌وی به‌ڕێوه‌چوونیشی له قامكی ئه‌ودا نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا به‌دیكراو له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریدا، له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌ی حزبی له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تییه‌كان ده‌ستنیشان كران و كه‌سانی پسپۆڕ‌و كارامه‌و سه‌ربه‌خۆ بوونیان له لێژنه ئاماده‌كارییه‌كه نه‌بوو. هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كه وێڕای تێبینییه‌كی زۆر له‌سه‌ری و- به هه‌موو كێماسییه‌كانیشییه‌وه، هه‌نگاوێكی گرانبه‌هایه‌و بۆته مایه‌ی خۆشحاڵی دڵسۆزانی كورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كوردانی هه‌رچوار به‌شی داگیركراوی كوردستان، ئاوا پێكه‌وه كۆببنه‌وه‌و گفتوگۆ‌و گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر ئاینده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام پێكهاته حزبییه‌كه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌كردنی كۆنگره‌كه، گومان له‌سه‌ر ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌ی ناوبراو دروست ده‌كات، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبانه‌ش كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕی به‌توانا هه‌ن كه توانای خستنه‌ڕووی پێشنیاری لۆژیكی و واقعیی ئه‌وتۆیان هه‌یه كه –به دڵنیاییه‌وه- له‌ناو زۆربه‌ی حزبه به‌شداربووه‌كاندا ئه‌وجۆره كه‌سه پسپۆڕ‌و شاره‌زایانه بوونیان نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یه‌كی مێژوویی گشتگیری نه‌ته‌وایه‌تییه، ئه‌وا ده‌بێت بۆ كاتی به‌ستن و به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ناوبراو، كه‌سانی پسپۆڕ‌و خاوه‌ن ئه‌زموونی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حزبه‌كان سه‌رپه‌رشتی گفتوگۆكان بكه‌ن و له‌ژێر سێبه‌ری گوماناوی حزب ده‌ریبهێننه ده‌ره‌وه‌و رێگه له پاوانكاریی حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێتی بگرن، چونكه بڕیار‌و راسپارده‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه، ئه‌گه‌ر –لێبگه‌ڕێن- سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ده‌بێته كارنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ كاركردن له‌پێناو پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان. سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌و ده‌رچوون به كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و راسپارده‌ی نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی په‌یوه‌ست به واقیعی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه، سه‌نگی مه‌حه‌كی سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ندرێژیی ئاینده‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌بێت، چونكه به بێ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان‌و به‌دواداچوونیان ره‌وشه‌كه پێشناكه‌وێت و له‌سه‌ر ئاستی كورستان و ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی نابێت. یه‌كێك له‌و بڕیاره گرنگانه‌ی كه پێویسته‌و ده‌بێت له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا بدرێت، قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد به كورد‌و به خائینكردنی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه په‌نای بۆ ده‌به‌ن و ده‌یكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌تا ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌و مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی كوردبه‌كوردی لێده‌كرێت، حزب و هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له دڕدۆنگی و ناكۆكییه‌كی ته‌مومژاویدان و له‌وێش مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه له ئاینده‌دا له ئارادایه‌و له باشووری كوردستانیشدا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تیدان و هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه، هیچ دوور نییه شه‌ڕ كوردبه‌كورد رووبدات. ئه‌مه جگه له مه‌ترسیی شه‌ڕی كوربه‌كوردی به‌شێك له‌گه‌ڵ به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان. بۆیه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ده‌ركردنییه‌تی له قۆزاخه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پاوانكاریی حزبی و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوون و ده‌رئه‌نجامی كۆنگره‌كه. به‌هیوای به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی راستگۆیانه‌و داڕشتنی ستراتیژێكی نه‌ته‌وایه‌تیی واقعییانه.
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||