| ||
|
||
مالیكی‌و كڵاوێكی دیكه بۆ سه‌ر كورد
رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك من مردوو ئێوه زیندوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش مالیكی كڵاوێكی گوڵگوڵینی نه‌نایه‌وه سه‌ر كورد –كه ده‌ڵێم كورد، هیوادارم بمبوورن، چونكه له باشووری كوردستاندا هه‌موو شتێك به ئاره‌زووی بڕیار به‌ده‌ستانه‌و ئه‌وه‌ی پێیشی ده‌ڵێین كورد هه‌ر خۆیانن‌و به‌س-، ئه‌وه هه‌رچیم پێده‌ڵێن: قه‌بووڵمه‌و كورد وته‌نی: "ملیشم له موو باریكتره". پارساڵ كه مالیكی هاته كه‌ركوك و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی له‌و شاره خێر له‌خۆ نه‌دیوه كرد، زۆرێكمان له‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و واقیعیانه‌مان بۆ دۆخه‌كه كردووه‌و هه‌ر له ساڵی 2003 به دواوه ئه‌وه‌ی وتوومانه رێكوڕاست هاتوونه‌ته‌دی: هه‌ر له گه‌مه‌ی ده‌ستی ده‌ستی پێكردن و شه‌ڕی كات له‌گه‌ڵ كورد‌و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی خۆی كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر به بڕیاربه‌ده‌ستانی كوردیدا، به ماده‌ی (140)یشه‌وه، له‌و سه‌ردانه‌ی مالیكی بۆ كه‌ركوك ناڕه‌زایی بووین و راشكاوانه‌ش هاوارمان كرد، ئه‌وه مالیكییه ده‌یه‌وێت به هه‌موو دونیای بڵێت: با كورد هه‌ر هه‌ڵپه‌ڕێت و بڵێت: كه‌ركوك كوردستانییه‌و به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان، وا من به‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌م ده‌یكه‌مه‌وه به عێراق و پیاویشم ده‌وێ بڵێ له‌ل!!، ئه‌وه‌ی ویستی كردی و كه‌سیش نه‌یوێرا بڵێت: له‌ل. كه‌چی بڕیار وایه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، واته رۆژی یه‌كشه‌ممه 9/6/2013 خۆی و وه‌زیره‌كانی بێنه هه‌ولێری پایته‌خت و به به‌رچاوی ئه‌وانه‌ی تاكو دوێنێ هاشوهوشی ئه‌وه‌یان بوو كه نه‌ده‌بوو رێگه‌ی بدرابوایه بێته كه‌ركوك، لێ ئه‌وه‌تا وا له پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌یاندا كه بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵ و بۆ ئێمه‌ی كه‌ركوكیش حه‌رام!، كۆبوونه‌وه سازده‌كات و جارێكی دیكه‌ش به دۆست و دوژمنه‌كانی خۆی ده‌ڵێته‌وه: ئه‌وه‌تانێ منم له به‌سراوه، تاكو زاخۆ وڵات وڵاتی خۆمه‌و هه‌ر كاتێك و هه‌رچۆنێكم بوێ ته‌راتێنی تێداده‌كه‌م. دیسان من مردوو و ئێوه زیندوو، نه‌ك جارێك ده‌جاریتریش ئه‌م كابرایه به‌ڵێن بدات، هیچی لێ نایه‌ته به‌رهه‌م، چونكه زۆر زیره‌كانه یاری به (داش)ی دامه‌كه ده‌كات و زۆرباشیش ده‌زانێت كه‌ی و چۆن و بۆچی (ئاغا) ده‌كات!!. ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ به چ زمانێكی دیبلۆماسییانه ئاڵوێری گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌رێم بكرێت؟ ئه‌مجاره‌یان چه‌ندو چۆن به‌ڵێن ده‌دات؟ ئایا له‌سه‌ر هه‌مان (19) خاڵه‌كه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه، یان به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی دیجله‌ی لێوه‌رده‌گرن و هه‌ر كه له قوشته‌په‌ش تێپه‌ڕی، ئیدی هێزێكی دیكه‌ش ده‌كاته ده‌سته‌خوشكی هێزی دیجله‌و ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌كردن. ره‌نگه هاتنی مالیكی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌كه‌ی له كه‌ركوك هێشتا سووكتر بووبێت له‌مه‌ی كه بڕیاره له هه‌ولێر بكرێت، له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌كه‌میان: كه‌ركوك له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به به‌غدایه‌و دووه‌میشیان: ئه‌وكاته وه‌كو ئێستا نیشانه‌و ئاماژه‌كانی دابه‌شبوونی عێراق بۆ (3) ناوچه‌ی فیدرالی روون نه‌بووبۆوه، لێ تازه هێز نییه عێراقێكی یه‌كگرتوو پینه‌وپه‌ڕۆ بكاته‌وه، ئه‌ی كه‌واته هاتنی مالیكی بۆ هه‌ولێر بۆچی؟! تۆ بڵێی به قوده‌رتی قادر‌و به (كن فیكون)ێك مالیكی ببێته فریادڕه‌س و هه‌رچی مافی زه‌وتكراوی كورده بگه‌ڕێنێته‌وه‌و رووی خۆی و ئوممه‌ی عه‌ره‌بییه‌كه‌یشی سپی بكاته‌وه؟ دڵنیام ئه‌مه‌یشیان هه‌ر جۆرێكه له مه‌حاڵ. كه‌واته جارێكی دیكه‌ش مالیكی كڵاوێكی گوڵگوڵین له‌سه‌رمان ده‌نێته‌وه‌و به جیهانی عه‌ره‌بی راده‌گه‌یه‌نێت كه دڵنیابن، ئه‌وه منم له‌مسه‌ری عێراقه‌وه تا ئه‌وسه‌ری ته‌راتێن ده‌كه‌م و كه‌سیش نابێ پێمبڵێت: له‌ل!! |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||