| ||
|
||
مه‌ڕۆ سه‌رۆك، به‌شداری له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقێكی عه‌ره‌بیدا مه‌كه
رابه‌ر ره‌شید ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه كه‌سانێك لێره‌و له‌وێ چ وه‌كو داواكاری و چ وه‌كو پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن كه له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و دووباره ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان روو له به‌غدا بكاته‌وه‌و به وته‌ی ئه‌وان رۆڵی مێژوویی خۆی یاری بكات، كه من پێموایه هه‌رگیز ئه‌وه رۆڵی مێژوویی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه‌و به‌ڵكو له رووی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه چوونی ئه‌مجاره‌ی بۆ به‌غدا، به‌لای زۆرێك له‌وانه‌ی ساڵانێكه له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و لۆژیكییانه‌ی بارودۆخی جیهانی و ناوچه‌كه‌و خودی هه‌لومه‌رجی ناوخۆی عێراق و باشووری كوردستان، باوه‌ڕیان به‌م عێراقه عه‌ره‌بییه فشۆڵه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه نه‌ماوه كه هه‌ندێك تا ئێستا به لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی ده‌زانن، لای ئه‌وانه هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و درێژه‌دان به كۆیله‌یی و ژێرده‌سته‌یی كورد له عێراقی ئه‌نفال‌و جینۆساید‌و گوندسووتان. بۆیه من وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ركوكی داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م، كه به قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن و نه‌چنه ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و پاساوه بێ بنه‌مایانه‌ی كه خه‌ریكه ده‌تانخه‌نه ئه‌مری واقیعه‌وه‌و واتان لێده‌كه‌ن، جارێكی دیكه پیرۆزییه‌كانی كورد له باشووری كوردستانه‌وه به‌رنه‌وه به‌رده‌م عه‌رشی عێراقی عه‌ره‌بی‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش ده‌رزییه‌كی سڕكه‌ر له جه‌سته‌ی ئه‌م عێراقه شڕۆڵه بده‌نه‌وه‌و ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینه قه‌تماغ به‌ستووه‌كانی كورد بكولێننه‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێم تكایه روو له به‌غدا مه‌كه‌و ئه‌و رێز‌و پایه‌یه‌ی لای كه‌سانێكی سه‌ربه‌خۆخوازو نیشتیمان‌و كوردپه‌روه‌ر هه‌ته مه‌یخه‌ره به‌رده‌م گره‌وێكی پێشوه‌خته دۆڕاوه‌وه، چونكه چوونی ئێوه بۆ به‌غدا، جگه له به‌هه‌ده‌ردانی كات، هیچ ده‌سكه‌وتێكی لێ نایه‌ته‌به‌ر. هه‌مووشمان باش ده‌زانین كه ساڵانێكه دژ‌و دوژمنانمان له عێراق چۆن شه‌ڕی كاتمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و به‌مڕۆو سبه‌ی ده‌ستی ده‌ستیمان پێ ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییانه‌و مێژووییانه‌ی ئێوه‌ش ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، داوای ئه‌و كه‌سانه ره‌تبكه‌وه‌و وه‌ڵامی لۆژیكیانه‌و گونجاویان بده‌ره‌وه كه: به‌ڵێ ئه‌وه ئێمه‌ین ساڵانێكه نه‌رمی بۆ شۆڤینیسته‌كانی عێراق ده‌نوێنین، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر به ره‌قی وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌و ساده‌ترین مافی ره‌واو زه‌وتكراوی خۆمان پێڕه‌وا نابینن، بۆیه چیتر با ئه‌وه‌نده نه‌رم نه‌بین كه وه‌كو ته‌سبیحێكی سه‌دویه‌ك دانه‌یی قل قل له‌یه‌كمان هه‌ڵاوێرن و هه‌ڵوێستی دژ به ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێ مۆر بكه‌ن. بۆ مێژووش ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر هه‌ر بشچیت، ئه‌وا دڵنیابه به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێیته‌وه!!.
ڕابەر ڕەشید ٢٩/٣/٢٠١٣ |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||