|
| ||
|
|
||
|
بۆ (٢٤) سه‌ربازی داگیركه‌ری تورك، دنیاتان هه‌ڵگرت، ئه‌ی بۆ كوشتنی هاووڵاتییانی كورد بۆ بیَدهنگن؟!
رابه‌ر ره‌شید كه هیَزهكانی گه‌ریلا، وهڵامیَكی دهمشكیَنی گه‌وره دیكتاتۆری ئاكپارتی، سه‌رۆك كۆماری توركیایان دایه‌وه، كاتیَك به‌سه‌ردان هاتبووه باكووری كوردستان و ههرِهشهی له كورد كردبوو و له‌ولاوه‌ش گه‌وره تیرۆریستی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) به‌به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی راگهی...اندنهوه، به ئاشكرا كه‌وته دوعاونزاكردن و هه‌رچی به زاری مرۆڤایه‌تیدا نایه‌ت له قسه‌ی ناشایسته، به كوردی وت: (ئه‌وانه شایانی كوتهكن، دهبیَ له منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌ست پیَبكهین و بچینه ناو میَشكیانهوه. خوایه ژیَروژووریان بكه‌یت و له‌ناویان به‌ریت و...تاد). گه‌ریلاش له پهلاماریَكی گورچكبرِدا، چه‌ندین مۆڵگه‌ی سوپای داگیركه‌ریان به‌سه‌ریه‌كدا رووخاند‌و بهپیَی وته‌ی رژیَمی ئاكپارتی (٢٤) سه‌ربازی تورك كوژران، لیَرهوه برِیاربهدهستانی باشووری كوردستان به پهلهپرِووزیَ ههڵفرِین و به ناوی سه‌رۆكایه‌تی ههریَمی كوردستانه‌وه، به ئاشكرا‌و به نهیَنی كه‌وتنه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی نواندن بۆ ئه‌و رژیَمهی كه جگه له داگیركهریَكی ملۆَزم به‌ولاوه، هیچیتر نییه، هه‌روه‌ها ئیدانه‌كردنی ئه‌و چالاكییه گرانبه‌هایه‌ی هیَزهكانی گه‌ریلا، كه‌چی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گه‌لی تهیاریَ كه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌ریلاكانی كوردستان، به چه‌كی كیمیاوی ئه‌و رژیَمه داگیركه‌ره بوونه قه‌ره‌برووت، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه شه‌وی (29/12/2011) فرِۆكهكانی رژیَمی ئاكپارتی له ناوچه‌ی (قڵابان)ی سه‌ربه شاری شرناخی باكووری كوردستان ئه‌نجامیداو تیایدا دوو هیَندهی سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كانی رژیَمی توركیایان له خه‌كی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه ره‌شه‌كوژی كرد، بۆچی ده‌سه‌ڵاتداران و برِیار به‌ده‌ستانی باشووری كوردستان، بیَدهنگییان هه‌ڵبژاردو ههڵویَستیَكی روون و ره‌وانیان وه‌رنه‌گرت؟!.. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه به رووداویَكی ناوخۆی توركیا ده‌زانن، ده‌ی باشه، خۆ چالاكیی گه‌ریلاكانیش هه‌ر رووداویَكی ناوخۆیی توركیا بوو، ئه‌وه خیَره بۆ ئه‌وه، ئۆقره‌تان له‌به‌ر نه‌ماو دڵی كوردانی باكوورتان ره‌نجاند، ئه‌ی بۆچی بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه وا بیده‌نگن و ههڵویَستیَكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه دهرنابرِن؟! تۆ بڵیَی خویَنی سه‌ربازانی تورك، خویَنیَكی پیرۆزبن و خویَنی كوردانی كۆمهڵكوژكراویش ناپیرۆز؟!
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||