|
| ||
|
|
||
|
ئیَستا جاش گولهنییهكانی باشووری كوردستان چی دهڵیَن؟!
رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك دیاره مه‌به‌ست له گوله‌نییه‌كان، ئه‌و هیَزو كه‌س و لایه‌نانه‌ن كه چ له رووی فیكر‌و باوهرِو چ له بواری به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و سیاسییه‌وه دهرویَش ئاسا كه‌وتوونه‌ته ژیَر وته‌و بۆچوون و ههڵویَستهكانی گه‌وره فریوده‌ری ئیسلامیی توركیا (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن- فهتول مونافق)، ئه‌و گولهنهی كه له دوا به‌ناو فتواكانیدا، فتوای قرِكردنی كوردانی له باكووری كوردستاندا‌و به‌به‌رچاوی میدیاكانهوهو به كڵاوه سپییه پرِ له تهڵهكهبازییهكهیهوه، بهوپهرِی درِندایهتییهوه كه‌وته نزا‌و پارِانهوه له خودا كه كوردان قرِ بكات و داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌ربازه كوژراوه داگیركهرهكانیشی له سه‌رانی توركیا كرد، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه بوونه قوربانی گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره ئیسلامییهكهیان بۆ سه‌ر خاكی باكووری كوردستانی داگیركراو. گولهنییهكانی باشووری كوردستان، ئه‌وانه‌ن كه گه‌ریلا به تیرۆریست و رژیَمی توركیای داگیركه‌ریش به خاوه‌ن ماف ده‌زانن، گوله‌نییه‌كان ئه‌وانه‌ن كه به بزه‌یه‌كی درۆزنانه‌ی بهرژهوهندخوازانهوه به رووی ره‌شی ئهكهپهییهكاندا پیَدهكهنن و چاو له رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌و به تیرۆریستیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن. هۆ گولهنییهكانی باشووری كوردستان، ئه‌گه‌ر باوهرِتان به ئاینه‌كه‌ی خۆتان هه‌یه‌و وه‌كو هه‌میشه جاشی هزری كۆنه‌په‌رستی نه‌بوون، ئه‌وه به به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه ئهكهپهكهتان له باكووری كوردستانی داگیركراو، چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراوی دژی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، پاریَزهرانی شه‌ره‌فی كوردایه‌تی بهكارهیَناوه، ده‌ی كه‌وایه بۆچی وا ژووژك ئاسا خۆتان گرمۆڵه كردووه‌و چاوی پرِ شه‌رمه‌زاریتان له شه‌رمانا دهبریسكیَتهوهو نققهتان لیَوهنایهت؟! خۆ ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگای جاشایه‌تیی ئیَوهوه سه‌ربازی تورك كه داگیركه‌ری كوردستانن مرۆڤن و دڵتان به كوشتن‌یان دهسووتیَت، ئه‌ی بۆچی مه‌گه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستانیش مرۆڤ نین؟!، یان دۆزه‌كه لای ئیَوه بانیَكهو دوو هه‌وایه؟! به دڵنیاییه‌وه چۆن میَژوو ناوی جاش و خائینه‌كانی پیَشووی كوردی له تۆماری ره‌شی خۆیدا تۆماركردووه، ئه‌وا باشتر دڵنیابن كه ئیَوهش له ئیَستاو ئاینده‌دا ده‌بنه دریَژهپیَدهری لیستی ئه‌و تۆماره ره‌شه‌و شه‌رمه‌زاری میَژوو، ئه‌گه‌ر له شه‌رمه‌زاری تیَگهیشتبیَتن كه چه‌نده قورسه بۆ مرۆڤیَك میَژوو به خیانه‌تكار له لاپهرِهكانی خۆیدا تۆماری بكات. ده‌سا گولهنییهكانی باشووری كوردستان، به‌خۆتاندا بچنه‌وه‌و چیتر دریَژه به هزری كۆنه‌په‌رستی و ههڵویَستی جاشایه‌تیتان مه‌ده‌ن و وه‌رنه‌وه هۆشی خۆتان و ریزی نه‌ته‌وه‌كه‌تان و كورد وته‌نی: "خویَن به ئاو نابیَت"، ئهمرِۆ گه‌له‌كه‌مان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا به‌م باشووری كوردستانه نیمچه ئازادكراوه درۆزنانهیهشهوه، چاوهرِوانی یهكیَتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موولایه‌كه، وه‌رنه‌وه ریزی گه‌ل و وه‌كو گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بۆ ته‌نها جاریَك كوردانه‌و مه‌ردانه بژین و بیر له دوارِۆژی كوردستان بكه‌نه‌وه.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||