پیاوی چاك بن، لیَی گهرِیَن با لهباریهكتر ههڵوهشیَتهوه

 


رابهر رهشید- كهركوك
كورد له باشووری كوردستاندا، ههر لهو ساتهوهختهوهی كه عهرهب به پاساوی بڵاوكردنهوهی ئاینی ئیسلامهوه، خاك و نیشتیمانهكهی داگیركردو دواتریش له سهرهتای بیستهكانی سهدهی رابردوو، ئیَراقیَكی پینهوپهرِۆكراو لهلایهن بهریتانیای داگیركهرهوه دامهزراو بهبیَ خواستی خهڵكی باشووری كوردستان و بهزۆری زۆرداری، ئهم بهشهی كوردستان لكیَنرا به ئیَراقهوهو ئیَراقیش بووه بهشیَكی جیانهكراوه له نیشتیمانی گهورهی عهرهبی. ههر لهو رۆژهوهش ئیتر ئهم باشووری كوردستانه، دهبیَته‌ (كوردستانی ئیَراق)و جگه له ئازارو مهینهتی و ماڵویَرانی بهولاوه كورد، هیچ خۆشییهكی لهم ئیَراقهدا نهبینیوهو ئهو تاوان و كۆمهڵكوژییانهی بهسهر كوردیشدا هاتووه، ئاشكران و پیَویست به ریزبهندكردنیان ناكات. بهڵام ئهوهی جیَگای نیگهرانی و سهرسوورِمانی خهڵكی كوردستانه، ئهوهیه كه ههمیشه برِیاربهدهستهكانی دهرویَشئاسا له دهفكوتینی ئیَراقچیَتی ناكهون و ههردهم خهمی گهورهشیان ئارامی و ئاسوودهیی و یهكخستنهوهی بهغدایهو ماڵی خۆیشیان خهریكه له كیَشهدا نغرۆ دهبیَ. ههركاتیَك قهواره سیاسییهكان له بهغدا بكهونه ویَزهی یهكتری و ههوڵی شیَواندنی رهوشهكه بدهن و ئیَراق بهرهو پارچه پارچه بوون ببهن، برِیار بهدهستانی باشووریش بهههڵهداوان فریایان دهكهون و دهبنهوه ناوبژیوان و ئاشتیان دهكهنهوهو ماڵه پهرشوبڵاوهكهیان بۆ یهكدهخهنهوهو به كۆمهڵیَك وادهو بهڵیَنی سهرپیَیی كڵاو دهنیَنهوه سهر برِیاربهدهستانی باشووری كوردستان و دڵی خهڵكی ستهمدیدهی باشووری كوردستان دهرِهنجیَننهوه، ههركاتیَكیش ئهو برا چاورِهشه بیَ بهڵیَنانهش شهرمیان شكایهوهو دهستیان لهناودهست نایهوه، یهكسهر فشهیان به وادهو بهڵیَنهكانی خۆیان دیَت و وهكو (جهعفهری)یش به ئاشكرا دهڵیَن: ئهوه خهتای ئیَمه نییه، مادهی 140 جیَبهجیَ ناكریَت، بهڵكو ئهوه خهتای سهركردایهتی كورده كه خۆیان بهرپرسیارن، نهك ئیَمه‌. ئهم قسهیه راستترینی راستییهكانه، ئهگهر به وردی لیَكیبدهینهوه، چونكه خهمساردی و پیَكنههاتن و خهمنهخۆری برِیاربهدهستانی باشووری كوردستان له ههمبهر پرسه چارهنووسسازه نهتهوایهتییهكانمان. له ئیَستاشدا كه ناكۆكییهكی زۆر كهوتۆته نیَوان قهوارهو هیَزه سیاسییهكانی بهغداوهو سووننه‌ (العراقیه‌) بهلایهك و شیعهش به ههموو قهواره جیاوازهكانیانهوه، بهرهو لایهكیترو كوردیش بهسهرجهم قهوارهكانییهوه، لهو نیَوهندهدا دۆشداماوهو ههر پیَیان دهكریَ، ناوبژیوانی ئهو رهوته جیاوازییانه بكهن. بۆیه من لیَرهوه راشكاوانه دهڵیَم: هیچ شهرمی ناویَ، ئیَمهی كورد با سینگ بۆ تیَكچوونی رهوشی بهغداو بهشی ئیَراقی عهرهبی نهكووتین، بهڵكو ریزهكانی خۆمان یهكبخهین و دۆستی راستهقینهو دوژمنی خۆمان بناسین و ههوڵی پهیداكردنی دۆستی زیاتر بدهین و ههرگیزیش باوهرِ به دوژمنهكانمان نهكهین و چیدیكه ستیَرنی چارهنووسی كورد نهدهینه دهستی قهدهریَكهوه كه به دڵنیاییهوه بهمشیَوازهی ئیَستا، ئایندهیهكی ترسناكی لیَچاوهرِوان دهكریَ، چونكه پشتبهستن بهوانهی له خهباتی دیپلۆماسییهتدا پشتیان پیَنابهستریَ، كه بهداخهوه ئیَستا برِیاربهدهستانی باشوور، هیَندهی خهمیان سڵاوكردنیَكه لهوانهی پشتیان پیَنابهستریَ، نیوئهوهنده له خهمی پهیداكردنی دۆستی راستهقینهو یهكخستنهوهی ماڵی كورددا نین، بۆیه باشترین ههنگاو ئهوهیه كه لیَگهرِیَن با ئهو ئیَراقی عهرهبییه، با ویَران بیَت و لهباریهك ههڵبوهشیَت و پیرۆزی خۆیان بیَت و خاكی خۆمانیش بۆ خۆمان. بهڵام كیَ گویَ له ئیَمه دههگریَت و كیَ خهم له نیشتیمانی كوردان دهخوات؟!


 


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved