|
| ||
|
|
||
|
سروودێك بۆ ٧ شەهیدەکەی چیایی کورتەك
هونەرمەندان"دەلیل میرساز و تریفە"سروودێک بۆشەهیدانی کورتەك تۆماردەکەن لەڕابەر ڕيشیدەوە بەمەبەستی دیکۆمێنتکردن و بەمێژوو کردنی تاوان و ڕەشەکوژییەکانی ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان و وەك ڕێزلێنانێك لە گیانی شەهیدانیگوندیبۆڵەی چیایکورتەك و لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی کۆمەڵەی هونەری دیجلە، هەردووهونەرمەندیسروودبێژ"دەلیل میرساز تریفە خدر" بەهاوبەشی سروودێك بۆ(٧) شەهیدەکەیکورتەك دەچڕن.سروودەکە بەهەردووشێوازی سۆرانی وکرمانجییەو هۆنراوەی" ڕابەر ڕەشید و دەلیل میرساز" ولەدابەشکردنی مۆسیزان(مستەفا عەباس)ە..
لە ڕۆژانی ٢٤و٢٥/١١/٢٠١١ لەسلێمانی و بناریچیای پیرەمەگرون و لەسەرگڵکۆی شەهیدانی کورتەك لە ڕانیە لەلایەن وێنەگری هونەرمەند(بڕیار عەفرینی)و وێنەگر(ڕامان ڕۆژهەڵاتی)یەوە کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لەم ڕۆژانەیش کاری مۆنتاژی تەواو دەبێت و بڕیار وایە لەکەناڵە ئاسمانیەکانی(ممس و رۆژ تیڤی و نەورۆز تیڤی) بلاو دەکرێتەوە. شایانی ئاماژەیە کە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیای ڕەگەزپەرست بۆسەر هەرێمی قوندیل.(٧) هاووڵاتی گوندی بۆڵە لەچیای کورتەك لە ڕۆژی ٢١/٨/٢٠١١ بوونە قوربانی کە بریتی بوون لە: (مام حوسێن مستەفاو شەهدی مێرێ و مستەفا و حوسێن مستەفا و ئۆسکار عوێز حوسێن و سۆنیا شەماڵ حەسەن و زانا حوسێن مستەفا و سۆلین شەماڵ حەسەن). هەرلێرەشەوە خوازیارین دۆسیەی ئەم شەهیدە نەمرانە بگەیەنرێتە دادگای نێودەوڵەتی و تاوانباران بەسزای خۆیانبگەیەنرێن .
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||