|
زۆرجاری
دیكه‌ش له رێگای میدیاكانه‌وه زۆرێك له ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس و
خه‌مخۆری پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی كورد، ئه‌و راستییه‌مان خستۆته
به‌رده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌م نیشتیمانه، بێ به‌رپرسه، كه به‌سه چیتر
دوای دانه‌خۆره‌كانی به‌غداو تراویلكه خه‌یاڵییه‌كانی به‌ڵێنه
نه‌زۆكه‌كانی قه‌واره سیاسییه‌كان و حزبه‌كانیان مه‌كه‌ون و "كوڕی
خۆتان مه‌كه‌نه قوربانی كچی خه‌ڵكی"، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی نه گوێیان
هه‌بێ، گوێبیست بن و نه خوێنده‌واریش بن، ئه‌و راستییانه‌یان
خوێندبێته‌وه، هه‌ڵه له‌دوای هه‌ڵه‌و كه‌وتن له دوای كه‌وتن و لێڵ
كردنی ئاسۆی ئایینده‌ی كورد له باشووری كورستان، بۆته پیشه‌ی بڕیار
به‌ده‌ستانی خۆیان وته‌نی "ئه‌م هه‌رێمه سێ پارێزگایه‌ی كوردستان".
زۆرجاری دیكه‌ش وه‌كو كه‌ركوكییه‌كی خاك و نیشتیمان داگیركراو و به‌زۆر
لكێنراو به عێراقی عه‌ره‌بیی پینه‌وپه‌ڕۆكراوی ده‌ستی ئیستیعمار، له
هه‌مبه‌ر ئه‌و بێ پاشاگه‌ردانی و بێ به‌رنامه‌ییه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستانی
باشووری كوردستان، هێنده‌ی نه‌ماوه یه‌خه‌ی خۆمان دابدڕین و داد‌و
فیغانمان گه‌یشتۆته ئاسمان، لێ وه‌ك ئه‌وه‌ی "نه با بووبێ و نه
باران". هه‌ر گوێش به پرۆژه‌و پێشنیاری خه‌ڵكانی ئه‌م وڵاته ناده‌ن و
ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیاندا
بێت، ده‌یكه‌ن و ئه‌وه‌یتر خۆیان وته‌نی: به پاساوی"به‌رژه‌وه‌ندیی
باڵای گه‌له‌كه‌مان و هه‌ستیاریی بارودۆخی عێراق و ساوایه‌تیی
ئه‌زموونی كوردستان"، رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌وجۆره پرۆژه‌و
پێشنیارانه نادرێت. من بۆ خۆم ده‌مێكه ئه‌و گومانه‌م تێپه‌ڕاندووه
كه بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد له باشووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی كوردی و
وڵاتێكیان له نێرگزه‌جاڕ بۆ دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆیان سه‌ركرده‌و
بنكرده‌ی نه‌بن، ئه‌وا هه‌زارجار نه‌فره‌ت له‌و ده‌وڵه‌تی كوردییه‌و
ملیۆنێك كه‌ڕه‌تیش توناوتوون چێت ئه‌و وڵاتی نێرگزه‌جاڕه!!.
مایه‌ی
نیگه‌رانی كه‌سانی دڵسۆزه كه به‌شێك له نیشتیمانێكی داگیر‌و
دابه‌شكراوی میلله‌تێك به‌مۆجۆره به‌ڕێوه‌ببرێت و رۆژ به‌ڕێ بكرێت،
سیاسه‌ت و وڵات به‌ڕێوه‌بردن به پینه‌وپه‌ڕۆكردنی (كات) و رۆژ
تێپه‌ڕاندن ناكرێت، ئه‌گه‌ر بشكرێت، ئه‌وا به‌رئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی
ده‌بێت و به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی له‌وه‌ی ئێستا ته‌مومژاویترمان ده‌بات.
له هه‌موو دونیادا سه‌ركردایه‌تیی سیاسی وڵاتێكم به نموونه بۆ
بهێننه‌وه كه بێ كارنامه‌ی سیاسی وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت!!. له هه‌موو
دونیادا شتی وا نییه‌و نه‌بووه‌و ناشبێت، چونكه مه‌حاڵه ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌ی بۆ بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد له باشووری كوردستان له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ره‌خساوه، بۆ كه‌سی دیكه ره‌خسابێت، خۆ
ئه‌گه‌ر ره‌خسابێتیش، ئه‌وا قۆستراوه‌ته‌وه‌و به‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی
لێكه‌وتۆته‌وه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێره، بێ كارنامه‌ی سیاسی
بوونه‌ته خاوه‌ن شكۆی شكۆداری وڵاتێكی بێشكۆ، له سایه‌ی خه‌مساردیی
بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، باشووری كوردستان بۆته جێ رمبازكێی
داگیركه‌ران، هه‌رچی هه‌ڵده‌ستێت، خۆی لێره "به‌تاڵ و خاڵی
ده‌كاته‌وه"و ئه‌سپه كوێره‌ی خۆی تاوده‌دات، ته‌نها خودی خۆمان
نه‌بین. ئه‌م باشووری كوردستانه بۆ داگیركه‌ران ئاساییه تێیدا گوزه‌ر
بكه‌ن و بڕیاربه‌ده‌ستانیش له ئاستیاندا مته‌ق نه‌كه‌ن، لێ بۆ خودی
خۆمان، سنووردار بێت و به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له شارێكییه‌وه بچین بۆ
شار‌و ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌ی.
خۆزگه
ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش ده‌بوو، بڕیاربه‌ده‌ستانی ئێره هه‌ڵوێستێكی
یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان ده‌بوو، به داگیركه‌رانیان ده‌گوت: تا ئێره‌و
به‌سه كڵاو له‌سه‌رنان و درۆ، تا ئێره به‌سه، سۆزڕاكێشانمان به‌ره‌و
ئه‌و ئێراقه عه‌ره‌بییه پینه‌وپه‌ڕۆكراوه‌ی كه جگه له نه‌هامه‌تی،
هیچیتری بۆ كورد تێدا فه‌راهه‌م نه‌كراوه‌و هه‌میشه میوانێكی
ره‌زاقورسی ئه‌م وڵاته درۆزنانه‌یه بووین، تا ئێره به‌سه‌و چیدیكه
رێگه‌ی تۆپباران و پیاسه‌ی ده‌زگا سیخوڕییه‌كانتان ناده‌ین و رێگه‌ش
ناده‌ین كه‌س بۆتان ببێته پردی په‌ڕینه‌وه. لێره هۆشیاریی
نه‌ته‌وایه‌تی كوفر‌و ئیلحاده، ماڵی حزب ئاوابێ!!.. هه‌ڵوێست وه‌رگرتن،
زاراوه‌و چه‌مكێكی نامۆیه به ره‌وتی شۆڕِشگێڕی، دیسانه‌وه ماڵی حزب
ئاوابێ!!.. ئایینده‌سازی و بیركردنه‌وه له ئاسۆیه‌كی گه‌ش، بیرۆیه‌كی
هه‌رزه‌كارانه‌یه‌و ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی تڕ‌ۆ بكرێت، چونكه دژی
پیرۆزییه گرانبه‌هاكانی حزبایه‌تییه، هه‌مدیسان ماڵی حزب ئاوابێ!!.
دڵنیام ماڵی ئه‌و حزبه، نه‌ك ئاوانابێ، به‌ڵكو له ئایینده‌یه‌كی
نزیكدا نغرۆ ده‌بێت و سه‌ری سه‌رداره‌كانیشی ده‌خوات.
rabersaley@yahoo.com |