|
| ||
|
|
||
|
ڕابیتەی ئیسلامی نیگەرانە لە دەزگای خێرخوازی بارزانی
پێدانی مووچەی مانگانە بە پێنج هەزار منداڵی بێ باوك لە سێ پارێزگاكەی هەرێم و شاری كەركوك، كە لەلایەن مانگی سووری ئیماراتی یەوە دابینكراوە، كێشە دەخاتە نێوان رابیتەی ئیسلامی كورد و دەزگای خێرخوازی بارزانی. حسێن نەجمەدین ئەندامی دەستەی باڵای بەرێوەبردنی رابیتەی ئیسلامی كورد لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی، نیگەرانی رێكخراوەكەیانی لەوبارەیەوە دەربڕی، وتی”نازانین هۆكارەكەی چییە، بەڵام هۆكاری سیاسی دەوری هەیە، رێكاری یاسایی دەگرینەبەر و پێدەچێت سكاڵا لەسەر دەزگای خێرخوازی بارزانی تۆماربكەین”. هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه خوێنرایه‌وه. ده‌قی به‌یاننامه‌كه : به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بــه‌یــاننــامــه رابیته‌ی ئیسلامی كورد وه‌ك رێكخراوێكی خێرخوازی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌ساڵی‌١٩٩٨ و هه‌تا ئه‌مڕۆش سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌باشترین خزمه‌ت له‌بواری پڕۆژه‌كانی‌ته‌ندروستی و كه‌فاله‌تكردنی منالاَنی بێ باوك‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هتد… پێشكه‌ش به‌گه‌لی كوردستان بكه‌ین، ئه‌ویش به‌هاوكاری بوه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو لایه‌كیش شایه‌تیان داوه له‌سه‌ر گرنگی وگه‌وره‌یی و خزمه‌ته‌كانی رابیته. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌رابیته‌ی ئیسلامی كورد پێشكه‌شی گه‌لی كوردستانی كردوه، چه‌نده‌هانوسراوی رێز‌و سوپاسی پێگه‌یشتوه له‌لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی‌كوردستان و رێكخراوه ناوخۆییه‌كان و جیهانیه‌كان، له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا كه‌ئه‌نجاممانداوه، پابه‌ند بووین به‌شه‌فافیه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ئاماده‌ییان هه‌بووله‌كوردستان خزمه‌ت بكه‌ن، له‌رێگه‌ی پێدانی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی منالاَنی بێ باوكه‌كانبۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆشیان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌خێزانه‌كانه‌وه هه‌بێت و دڵنیا بێت له‌ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یی كه‌پێیاندراوه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك لایه‌ن به‌رده‌وام كاریان كردوه بۆ رێگرتنله‌ئه‌م خزمه‌تانه‌ی رابیته‌و له‌سالاَنی رابردوشدا چه‌نده‌ها هه‌وڵ دراوه كه‌گومان له‌سه‌ركاره‌كانی رابیته دروست بكه‌ن و رێگه له‌ئه‌م كاره خێرخوزایانه بگرن. به‌ڵام هه‌مووكاتێك ئه‌م هه‌ولاَنه‌یان نه‌زۆك بوه‌و نه‌یانتوانیوه له‌به‌رامبه‌ر شه‌فافیه‌ت و راستگۆیی رابیته هیچ دروست بكه‌ن و كاره‌خێرخوازییه‌كانی درێژه‌یان هه‌بوه‌و خزمه‌ت به‌هه‌ژاران و نه‌دارانی كوردستان كراوه، به‌تایبه‌تیشمنالاَنی بێ باوك. مانگی سوری ئیماراتی یه‌كێك بووه له‌و رێكخراوه‌ی كه‌به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌وه كارمان له‌گه‌ڵیانداكردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌منالاَنی بێ باوكی كوردستانیان بۆ كه‌فاله‌ت كردوین، به‌درێژای سالاَنی رابردوو هاوكارییه‌كانمان به‌ئاماده‌بونی وه‌فدی ره‌سمی خۆیاندابه‌شكردوه‌و ژماره‌ی مناڵه بێ باوكه‌كانیش له‌ئێستادا '٥٠٠٠' مناڵه.له‌به‌رواری'١٨/١٠/٢٠١١وه‌فدێكی مانگی سوری ئیماراتی هاته كوردستان- هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن له‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانیان به‌سه‌ر مناڵه بێ باوكه‌كاندا ئه‌ویش له ١/١٠/٢٠٠٩بۆ١/١٠/٢٠١١ده‌گرێته‌وه. ئێمه‌ش بۆئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشتی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تیمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان ئاماده بیبَت، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه رێكخراوی "هلال" داوای كردبوو كه‌نوێنه‌ری "ده‌زگای‌بارزانی" ئاماده بن. دوای ئه‌وه‌ی خێزانی مناڵه بێ باوكه‌كانمان ئاگادار كرده‌وه هه‌موو پێداویستیه‌كمان دابین كرد بۆ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌به‌رواری دیاری كراودا، له‌م كاته‌دا ئێمه‌ش توشی سه‌رسوڕمان بوین كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی 'هلال' ی ئیماراتیه‌وه پێیان راگه‌یاندین كه‌ئه‌وبڕه هاوكارییه‌ی كه‌پێویست بوو دابه‌ش بكرێت، ده‌بێت بدرێت به‌ده‌زگای بارزانی.
لێره‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه رابگه‌یه‌نین كه‌ئه‌و '٥٠٠٠' مناڵه بێ باوكه‌ی
له‌لایه‌ن رێكخراوی‌مانگی سوری ئیماراتیه‌وه كه‌فاله‌تكراون به‌هه‌وڵ و كۆششی
رابیته‌ی ئیسلامی كورد بوه‌و به‌درێژای چه‌ندان ساڵی رابردوو هه‌موو هه‌وڵ و
كۆششێكمان له‌پێناودا داون، به‌لاَم ئه‌مڕۆ ده‌زگای ناوبراو پاش هه‌وڵی چه‌ند
جاره‌ی رابردویان ئه‌م كاره‌یان له‌ئێمه داگیركردوه‌و پڕۆژه‌كه‌یان بۆخۆیان
بردوه. ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌رابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كانی بوه‌ته جێگه‌ی ده‌ست خۆشی زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و مانگی سوری ئیماراتی و لایه‌نه فه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و خێزانی مناڵه بێ باوكه‌كان و خێرخوازانیش له‌كوردستان. ئێمه‌چاوه‌ڕێمان ده‌كرد ئه‌مجاره‌ش رێز‌و سوپاسمان ئاڕاسته بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌نه‌ك به‌م شێوه‌یه له‌پشتی په‌رده‌وه هه‌وڵی لاوازكردنی رۆڵی رابیته‌ی ئیسلامی كورد بدرێت. بۆیه‌له‌كاتێكدا ئه‌م كاره ناعادیلانه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین كه‌به‌رامبه‌رمان كراوه‌و بۆهه‌موولایه‌كیش دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاره خێرخوازییه‌كانمان و هیچهه‌وڵێكی نه‌زۆكی له‌م جۆرانه رێگه‌مان لێ ناگرێت بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ته‌كانمانبه‌گه‌لی كوردستان. پڕۆفیسۆر.د. عه‌لی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||