هێشتا زوبوو بۆ ئەم کۆچەت

ئامۆزای جوانەمەرگم ڕەفیق قادرزادە

 

ئەم سەفەرەت کرد مەلاگیان کە هێشتا زوبوو

ئەم سەفەرەت کرد بەبێ ئەوەی چاوەڕێم کەیت

بڕیاروابوو چەند ڕۆژێ چاوەڕێم بکەیت و

تامن دێمەوە بۆلاتو شەوانە دانیشم بەلاتەوە

دەم زانی لەگەڵ کاروانی مەرگدا دەرۆیت و

بەجێم دێلیت و ئەم هەوارە چۆڵ دەکەیت

بەڵام نەمزانی ئاوا دوای سێ ڕۆژ کۆچ دەکەیت

ئامۆزاگیان ئەو ڕۆژەی بەجێم هێشتیت بەرەوماڵەوە

پێم ووتیت دەگەڕێمەوە بۆڵات ، جارێ سەفەرمەکە

نەمزانی مەرگ یەخەت دەگرێ و ناتوانی چاوەڕێم بکەیت

ئامۆزاگیان تەنیا کەوتم لەم دنیایە دا بێ ماڵ ئاوای

فریانەکەوتم دەستت بگرم ولێت بکەم ماڵ ئاوایی

دەست لەسەرچاوەکانت دانێم و بکەم ماچیکی ناوچەوانت

ئەم سەفەرەت دڵی گرتم دایم دڵم پڕ لەغەمە

هەرچەندەکەم هەردەم هەڵسوکەوتت لەبەر چاومە

سەیری هەرشوێنێك بکەم هەرتۆم لێ دیارە

زەردەخەنەی لێوکانت هەردەم وێنەی بەرچاومە

ووتە جوانەکانت و دەنگە ئارامەکەت هەمیشە لەگوێمە

بونەتە ئاوازو هەمیشە ووتەکانت لەسەر زارمە

ئامۆزاگیان کاروان بەرودوایە ئەوە ڕێگەی هەموانە

سەفەرەکەی تۆ سەفەرێکی ڕاستیەو بێگومانە

ئازارت زۆربوو لەژیان دڵت هەردەم پڕبوو لەغەم

ئاواتەکانت نەهاتەدی و لەگەڵ خۆت بردتە ژێر گڵ

پرۆژەی زۆرت هەبوو بۆژیان، بەڵام بێناز کەوت

ئامۆزاگیان پروشەو پەریزا بیرت دەکە ن و دەڵێن..

بەڕاستی کوا باوکمان دڵمان پڕە بیری دەکەین

دوو گوڵەکەت بێنازکەوتن کێبێ چاوی لێیان بێ

دەستی پەریزا بگرێ ولەگەڵ پروشە بەرەو بازاربچێ

پەرتوك خانەکەت بێنازکەوت کێبێ سەرپەرشتیبێ

ئەو پرۆژەیەی کەدەستت پێکرد جارێ بێنازدەکەوێ

دڵی هەموومانت ڕاتەکانت بەمسەفەرەی کەکردت

ئامۆزاگیان جگەت خاڵی هەموومان لەدەورت بووین

ئامۆزاگیان هەموان هاتین بەڵام فریات نەکەوتین

بەڕاستی مایەی شانازیت کەوەندە کەسێکی پاك بوویت

ئەوەی تۆی دەناسی هەمووی لەسەر گۆڕەکەت ئامادەبوون

هاوڕێی بەوەفاو ئەمەکناست دڵسۆزت هەموو لەدەورت بوون

مەلاگیان خاکی دانیمارك بووبە مەنزڵگەی دوایت

لەوێ لەگۆڕستانی ئیمانداران بەشی تۆش بوو

ئاسوودەبە ئامۆزاگیان پرۆژەکانت بێناز نابیت

ئەوڕێگایەی کەتۆ گرتووتەبەر بەردەوام دەبێت

پروشەو پەریزا، دڵنیابە ئامۆزاگیان بێناز نابن

چرای دوارۆژی تۆن لەو ڕێگایەت بەردەوام دەبن

پەرتوکەکانت بۆماوەیەکە ،ئەوان درێژەدەری ڕێبازەکەتن

ئاسوودەبە مەلا گیان، دڵنیابە لەڕێبازەکەت

ئەو بەڵێنانەی کەپێت دراوە کەس لانادا لێیی

بەلێنێکە ڕاستیە وبێخەمبە مەلاگیان لێی

مەلاگیان تۆلەناومان نەماویت، بەڵام هەرلەگەڵمان دەژیت

خۆشەویستی تۆ بۆئێمە قەد لەبەرچاو وون نابێت

ئەم کاروانە بەردەوامە چاوەڕێمان کە هەموومان دێین

 

 

 

ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە بەگیانی بێگەردی ئامۆزای جوانەمەرگم کاکە ڕەفیق قادرزادە ،کەبەرواری ٢٦/٤/٢٠١٢ لەکاتژمێری ٦ ئێوارە بەهۆیی نەخۆشیەکی کوشندە ،شیرپەنجەی گەدە  ماڵئاوای لەژیان کرد، لەگۆرستانی مسوڵمانان لە ووڵاتی دانیمارك بەخاك سپێردرا

 

 

 


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved