ڕاگەیەندراوێك لەهاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى

 

هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، راگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كۆیه‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، خوازیاری ئەوەن رەوشی هەرێمی كوردستان توشی ئاڵۆزی نەكرێت و ناوچەكانی هەرێم نەكرێتە شوێنی ململانێ و یەكلاکردنەوەی گرفتە دەرەكییەكان.

 

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەنراوێك لە هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەرییەوە

ئەمڕۆ بارەگاكانی هەردوو حیزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە كۆیە لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆمباران كران، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا چەندین قوربانی لێكەوتەوە.

ئەم رووداوە لەكاتێكدایە كە ناوچە سنورییەكانی هەرێم چەند رۆژێكە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بۆردومان دەكرێن.

وێڕای نیگەرانی لە بۆردومانكردنی كۆیەو ناوچە سنورییەكان، جەخت دەکەینەوە کە ناکرێ خاکی هەرێم ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئەمنیەتی دراوسێکان، ئێمە هه موو جۆرە توندوتیژی و شەڕێك مەحکوم دەکەین و خوازیاری ئەوەین رەوشی هەرێمی كوردستان توشی ئاڵۆزی نەكرێت و ناوچەكانی هەرێم نەكرێتە شوێنی ململانێ و یەكلاکردنەوەی گرفتە دەرەكییەكان، بۆیە داوا لە هەموو لایەك دەكەین ئارامی ناوچەكە بپارێزن و هیچ بەهانەیەك نەهێڵنەوە بۆ دروستكردنی بارگرژی و  دەستێوەردان.

هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی هەرێم دەكەین پەلەبكەن لەوەی بەدەم گرفتەكەوە بچن و رێگری بكەن لە دووبارەبونەوەی رووداوی لەو چەشنە.

سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیەكان دەكەین و هیوادارین بریندارەكان خوا زوو شفایان بۆبنێرێت.

ووتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved