| ||
|
||
راگه‌یه‌ندراوێك لەمه‌ڵبه‌ندی ٨خانه‌قینی "ی.ن.ك" وە
له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای خانه‌قین كه تیایدا حه‌وت گه‌نج شه‌هیدبوون، مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێك له‌مه‌ڵبه‌ندی ٨ی رێكخستنی خانه‌قینه‌وه
شه‌وی رابردوو، له‌هه‌وڵێكی تیرۆرستی دا له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری خانه‌قین، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌نجی خوێن گه‌رمی عه‌شیره‌تی زه‌ڕگۆش و به‌و هۆیه‌وه حه‌وت شه‌هیدو سێ برینداری لێكه‌وته‌وه.
وه‌كو مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی "ی.ن.ك" به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه ده‌كه‌ین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنی ژیانی پێكه‌وه‌یی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئارامی ناوچه‌كه‌و به‌دیهێنانی ئاشتی وسه‌قامگیری له‌شاری خانه‌قین.
ئه‌م جۆره رووداوانه به‌ڕوونی پێمان ده‌ڵێن، كه له‌قۆناغێكی واهه‌ستیاردا پێویسته لایه‌نه كوردستانیه‌كان كێشمه‌كێشه سیاسیه‌كانیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان به‌لاوه بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه دابـڕێندراوه‌كان نه‌بنه سوته‌مه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كان.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته حكومه‌تی عیراق بێته پێشه‌وه‌و ئاوڕێكی جدی له‌كێشه‌كان بداته‌وه، چونكه ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواشه رۆژ به‌رۆژ گه‌رم ده‌بێت،ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ،بێگومان سه‌ره‌پای ئه‌م وڵاته به‌خۆیه‌وه ده‌سوتێنێت، بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌جدی بیر له‌چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته بكه‌نه‌وه‌و ژیانێكی شایسته‌تر بۆ خه‌ڵكی دابین بكه‌ن.
له‌كۆتاییدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و عه‌شیره‌تی زه‌ڕگۆش و خۆمان ده‌كه‌ین، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆمان بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌و رێگه‌گرتن له‌دووباره‌ی بوونه‌وه‌ی هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه ده‌خه‌ینه‌گه‌رو پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن و به‌سزای یاسایی خۆیانیان بگه‌یه‌نن.
مه‌ڵبه‌ندی ٨ی رێكخستنی خانه‌قینی"ی.ن.ك"
٩/٢/٢٠١٨
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||