دەرگای ئومێد

ئازیزەکەم هیوام بەرێ

‌نائومێدیم لەسەر لێوە

‌بە شوێن تەنیایی خۆم وێڵم

‌تەمەن ژانی زۆری پێوە

‌...... .........

‌لە کەناری لوتفی تۆوە

‌چاوەڕوانی یەک هەناسەم

‌دڵم مەکە بەهاوڕێی ژان

‌با کۆچ نەکا خەون و تاسەم

‌...... ......

‌چرای خۆزگەم ڕوو لە بایە

‌عەشقی هەناوی پڕ داخە

‌تێکی مەشکێنە ئەو گوڵەی

‌کە سەرەتای چرۆی باخە

‌...... ......

‌ئەی تاقانە نێرگزەکەم

‌چاوم لە ڕێی باڵاو دەنگە

‌دەرگای ئومێدم لێ داخەی

‌هەتا دەمرم دڵم تەنگە

‌..... ......

‌بۆ کەناری خامۆشی خۆت

‌سیمای تەڕم خامۆش مەکە

‌لەم پاییزی ڕقی ناخەت

‌ترپەی دڵم بێ هۆش مەکە

‌...... ......

‌کوچەی چۆڵی حەزی ئەشقم

‌باران دڵی ئەداتەوە

‌لەگەڵ هەنگاوی کوێرانەم

‌دەرگای ئەوین ئەکاتەوە

‌...... ......

‌کەس وەکو من داری نازت

‌بە فرمێسکی تەڕی ناشوا

‌چاو ئەبڕمە چاوەڕوانیت

‌ئەی تۆ چیت پێ یە لەلای خوا ؟

‌...... ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا/سلێمانی

‌2013

 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved