ئـــاهــێــــك
نـازدارهکـهی ئـهوینی دل
ئه‌ی ده‌روونی پڕ له هانا
بههـارم لێ ئه‌سیر مـه‌که
به‌بێ بهڵـگهو بـزهو مانا
*******
شه‌و مه‌که نێو ڕازه‌کان و
سـۆزی حه‌زم لێ دامه‌خه
ئـاهـی بـابردووی پــایزێ
لــه‌به‌ر پێما بــۆ ڕامـهخه
*********
عه‌شقت بۆته ملوانکه‌یه‌ک
لــهناو گــهردنی پــڕ ئاهــم
ڕۆژی گــهنجێتیم مهکــوژه
مــن بــه‌هاری بــێ گوناهم
********
بـه‌م سـهرنجه پــڕ گــوڵانهت
زۆر شت له‌لای من ئهدرکێن
گـهرچــی لــێوت نابزوێـنی ؟
بـه‌ڵام چــاوت بــه من ئه‌ڵێن
ڕێبـــوار ئـــالانی