جوانی(1)

 

ئەی گوڵەکەی باخی عومرم

‌تەمەن هەمووی بەفیداتە

‌ئەوەی لە جوانی تۆ بگا

‌بادەکێشی خەراباتە

‌.......      ......

‌تەنیا نازێکی شیرینت

‌بۆ گەنجێتی من لەبارە

‌پاییز لەلام کۆچ دەکات و

‌بەهار دەبێت بە دووبارە

‌......      ......

‌بارانێکی سۆز و خۆشیت

‌ببارێنە بەسەر ژانا

‌باسێبەری تارماییەکان

‌بسوتێنێ لە جێژوانا

‌......      ......

‌کۆرپەی نازی دڵی عەشقم

‌نازی وەهام هەر نەدیوە

‌ڕوخسارت وەک مانگە شەوە

‌بۆیە دنیای داپۆشیوە

‌......      ......

‌خۆزگە منیش وەک پەروانە

‌بم توانیایە لە بۆ جارێ

‌لە گوڵزاری نێو عەشقت بم

‌وێنەی چرۆی هەموو دارێ

‌......       ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌(1)..ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە بە ئەدریانا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved