له خه‌یاڵمای
چـاو دائه‌خه‌م ، ئــه‌یکه‌مه‌وه
دایــم لـــه ناو هـۆده‌کــه‌می
گــه‌رچی ناسک و ئـه‌ویـنی
بـه‌ڵام شـێـوه هـه‌وری ته‌می
*****
که‌سه‌یری ژووره‌کـه‌م ئه‌که‌م
تـــابلۆکانی لـه‌شـێـوه‌ی تـۆن
زۆرجـارخـه‌یـاڵ ئه‌مـباتـه‌وه
لـه‌گـه‌ڵ تـۆدا له گـفـتـوگـۆن
*****
ئـاوێـنـه و پـه‌یـکه‌ر و کاتـیش
ڕه‌نگـدان ه‌وه‌ی...بـێ کـۆتایی
لـێـم بوویـته سێـبه‌ره‌که‌ی خۆم
هــــه‌مـیـشه وه‌کـــو تـــارمایی
*****
بـه‌م دڵـه بــــێ خــۆزگـه‌یـه‌وه
که‌چی هـه‌ر چـاوه‌ڕوانـی تۆم
گــــه‌رچـی بریـنـی ئـــه‌ویـنێ
ئـه‌وه‌تـانـێ لـــه بـه‌خـتی خـۆم
*****
2009ساڵی
به ریتانیا
|