یادەکانت

 

 

‌هەموو شەوێ یادەکانت

‌زامی گریان ئەبارێنێ

‌لە تاریکی وونم ئەکا و

‌لە شەپۆلا ئەم هەژێنێ

‌  .....      ......

‌ئەڵێی وەرزی پاییزانی

‌دێیت و دەڕۆی بەدەم باوە

‌ئەم خەیاڵە تەم و مژەم

‌لەچیرۆکی خۆت داناوە

‌  ......      ......

‌گەماڕۆی ڕوحی من ئەدەی

‌بەزەردەی وێڵی چۆڵەوە

‌نیشتمانی عەشقم ڕوخا

‌بەساباتی بێ تۆڵەوە

‌  ......      ......

‌ئاوابوونی وەرزی گیانم

‌ئاسەواری ئازارێکە

‌تۆ نازانی چاوی شیعرم

‌پشکۆی ئاسمانی یارێکە

‌  .....      ......

‌مەداری یادی عەشقی تۆ

‌یاخی بوونی بەبێ بوونە

‌سەرابێکی وشک و حەزی

‌ناو تونێلێکی گەردوونە

‌  ......      ......

‌یاخی نابم بەئەم شەوە

‌گەرچی تۆوای بەسەختەوە

‌ئاوازێکی زستانی خۆم

‌وابە ویژدانی بەختەوە

‌  ......      .......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

rebwaralany@hotmail.co.uk

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved