عەشقی سەوز

 

 

 

‌کاتێ عەشق دێتە ماڵم

‌سەوز ئەبم وەکو چنار

‌هەنگاو ئەنێم بۆ باخی دڵ

‌پاییزیشم هەروەک بەهار

‌.....

‌کاتێ ئاسمانی خەندەکەی

‌هەنگاو ئەنێ بۆم هەوارە

‌باڵای فریشتەم هەر سۆزە

‌لە گشت کات و لای ئێوارە

‌.....

‌کە هەناسەی ئەم ئەوینە

‌دێتە کەناری پەنجەرە

‌باڵای عەشقم باخچەیەکە

‌پڕ لە خەیاڵ و سەفەرە

‌.....

‌شەو و ڕۆژی شنەی عەشق

‌لای من ڕێگەی گوڵی ئاڵە

‌ژیان سەرتاسەر مەست ئەبێ

‌بەم شەرابی پڕ خەیاڵە

‌.....

‌سایەی ئەوین وەنەوشەیە

‌هەمیشە لێوی هەر تەڕە

‌سۆزێ، مەستانە ئاوازە

‌گیانی ئومێدی بێ شەڕە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved