ئاوێنەی ئەوین

 

 

‌لە بەهاری ئەوینی من

‌دەرگای خەندە داخراوە

‌سەفەر شەوی ماندووی دوورە

‌بە نهێنی لە هەنگاوە

‌.....

‌لە ئاوێنەی غوربەتی من

‌هەر فرمێسکی خۆم ئەبینم

‌گریانێکی تاسەی پاییز

‌ئەوەتانێ لە ناو بینم

‌.....

‌ئەوینێکی مەغریبانە

‌ناڵەی دڵمی توند بە ستووە

‌ئازاری دووری نیگاری

‌ئاهی دڵی پێ گەستووە

‌.....

‌وەکو گەڵا ئەوەرێم و

‌ناخم پڕە لە خەمی مەنگ

‌پرسەم بارانێکی خەستە

‌وا ئەبارێ زۆر بەبێ دەنگ

‌.....

‌بە هەناسەی کزەی ئەوین

‌دەرگای عەشق کراوەیە

‌هاوارێکم بۆ نەورەس بوو

‌ئەویش دیلی ئەو ناوەیە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved