ئەوینی ئەو

‌ئەی ئەوینی دڵ و ژینم

‌بووی بە هەناوی هەڵبەستم

‌هێند شیرینی لەم ڕووحەدا

‌تۆی پەنجەرەی حەزی مەستم

‌.....

‌دەنگت ئاوازی ئەوینە

‌ئەستێرەیە لە ناخی شار

‌خەمەکانم بەبا دەدەیت

‌لەگەڵ نیگای پڕ لە نازدار

‌.....

‌مەغریبی من ئاوا دەکەی

‌بۆ من دەبی بە خاک ، ووڵات

‌بەسادەیی ئەم دوێنی

‌وەکو شیعری جوانی گۆنات

‌.....

وێنەی سێبەر لەگەڵ مندای

‌لەبەر چاومی بەڕۆژ و شەو

‌کێ بێ فرمێسکی نهێنیم ؛

‌بەشەرمەوە بەرێ بۆ ئەو

‌.....‌

‌سەختە لە بیر کردنی تۆ

‌ئێستاش وێنەت وا لە ناخا

‌ئەبێ گوڵی ئەوینی من ؟؟

‌چۆن ووشک بێ لەگەڵ ئاخا

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌٢٠١٤

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved