بەیانیت باش

 

بەیانیت باش گوڵی باخم

‌گوێم بۆ جوابت هەڵخستووە

‌لەگەڵ لەرینەوەی لێوت ؛

‌چەند شیعرێ خۆی هەڵبەستووە

‌......      ......      ......

‌بەیانیت باش نازدارەکەم

‌ژیان لە ڕووی تۆ دەبینم

‌هێندە خۆشەوویستی لەلام

‌بوویتە هەناسەی نێو ژینم

‌......      ......      ......

‌بەیانیت باش ئەوینەکەم

‌وەرە دڵی عاشق و شێت

‌هێندە لە جوانیت ڕاماوم

‌ڕەنگم لە ڕەنگی تۆ ئەچێت

‌......      .....     ......

‌بەیانیت باش گوڵە نێرگز

‌بەهار وێنەی ڕووت کراوە

‌شەپۆلە ئاوازێکی شیرین

‌چاوەڕوانی تۆن لەم ناوە

‌......      ......      ......

‌خۆزگە و هیوا و پێکەنینیش

‌لە چاوی تۆ بێ سنوورە

‌وەسفی جوانیت بەمن ناکرێ

‌تو جوانی خۆت سابمبوورە

‌......      ......      ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

 

نووسینی پاییزی 2007 پێداچونەوەی بەکەمێک دەستکاری یەوە20/05/2013

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved