چاوی پاییز

 

 

 

‌لەبەهاری چاوەکانت

‌جەستەیەکم پڕ لە پاییز

‌لە ناو چرۆی ئەوینێکا

‌لە غوربەتام لەگەڵ ئازیز

‌.....    .....

‌خۆشەوویستیت خەیاڵێکە

‌پڕ لە ڕێبواری دڵ تەنگی

‌ئەڵێ ی خەونی بەهارێکی

‌پڕ لە باخێکی بێ ڕەنگی

‌.....    .....

‌خۆر هەڵنایە لە ئەوینت

‌باران هەورێکی جێماوە

‌وا هەستەکەم باخی خەیاڵ

‌لە سەرنجما بێ هەنگاوە

‌.....    .....

‌وێڵی شەوانەی خۆی کردووم

‌نیگایەکی بێ ئەستێرە

‌تاڤگەی بەهاری عومری من

‌لە مەیخانەی خەما فێرە

‌.....    .....

‌ئاسمانێکی پڕ لە غوربەت

‌شەپۆل حەزی خێر نەدیوە

‌ڕوحم لە ئێوارەی تۆدا

‌بەشەرمەوە هەڵوەریوە

‌.....    .....

‌دووریم تابێ بێ نوور ئەبێ

‌باڵای تەنیاییم بێ نازە

‌خۆشەوویستیت وێڵە لەلام

‌وەک تریفەی بەبێ ڕازە

‌.....    .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌ئەمەریکا

‌شیکاگۆ

‌14/05/2014

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved