ئێوارانی شار

‌لە ئێوارانی شەقامی شارم

‌پڕ لە نازدار و ئەوین و ڕازە

‌هەرچەند ئەڕوانی لە جوانی ووڵات

‌پڕ لە خەندەیە پڕە لە ئاواز

‌.....

‌ئەوین ئەبێتە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ

‌تروسکەی عەشق ئەبێ بە ڕووبار

‌کانیلەی نازی باڵای نەونەمام

‌ڕێژنەی ئەبارێ لە شەقامی شار

‌.....

‌جێژوان پڕ ئەبێت لە نیگای ئەوین

‌ئاگردانی حەز هەروەکو خەیاڵ

‌درەختی ژوان لە باڵای شاردا

‌ڕازاوەتەوە بۆ ئەوینی ساڵ

‌.....

‌ئێواران و حەز باوەشی نازن

‌هیوا و ئومێدی دڵ ئەخوێننەوە

‌نەرمەبای مەستی ئیلهامی شەقام

ساباتی دێتە ناخ و خوێنەوە

‌.....

‌ئەرخەوانی یە ئەم شارە گەشە

‌پڕ لە هەناسە و شەماڵ و جوانی

‌هەتاو شیرینە زەمەن هیوایە

‌وەک ئەستێرەیە شاری سلێمانی

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved