فرمێسکی ئاڵ

 

 

‌سیمای پاییز لە ڕوومایە

‌بە گەڵای زەرد دام دەپۆشێ

‌پێکی خەستی گەڵا ڕێزان

‌بە فرمێسکێ پێم ئەنۆشێ

‌.....

‌وەک شەقامێکی چۆڵ و هۆڵ

‌هەنگاوم هەر وێرانەیە

‌خۆزگەکانم چاویان کوێرە

‌مەلی خەیاڵ بێ لانەیە

‌.....

‌ژینم پڕە لە عومری غەم

‌هانای عەشق لە سەر لێوم

‌بەیادی جوانێک پێکەنیم

‌بۆیە ئێستا وا پەشێوم

‌.....

‌وەک ئێواران بێ تاقەتم

‌شەقامی ژین نادۆزمەوە

‌عەشقێ ناخی منی تۆران

‌ئاوێتە بوو بە سۆزمەوە

‌.....

‌خۆزگە وەرزی پڕ لە ئەشکە

‌چیرۆکێکی بەخت تاڵە

‌کەشتی ژینم وا غەرق ئەبێ

‌بەم فرمێسکە جوان و ئاڵە

‌....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved