فرمێسکی تاو تاو

 

 

 

‌ئەم شەو پاییزێ گیانی سڕ کردووم

‌لە ئەشکی خۆما نمەی بارانە

‌سرودی حەزی ژینی ئەوینم

‌پڕ لە گەڵایە گیانی خەزانە

‌......      ......   ......

‌کسپەیەک ناخی وا لەناو دڵما

‌تەمەن ئەداتە شەپۆلی مردوو

‌هەر چاوەڕوانی لە لوتکەی حەزا

‌جار جار ئەڕوانێ لە ڕووی ڕابردوو

......     ......     ......

‌هەورێکی ڕەشی تاریکی حەسرەت

‌نەغمە و سەفای دێ لە شەوی تارم

‌خەرمانەی ئاه و تەرمی ئەستێرە

‌بوون بە میوانی گیانی بەهارم

‌......      ......      ......

‌تاو تاو فرمێسکێ لە ناخی تاسەم

‌بۆتە سێبەری دیداری دووری

‌خۆم ئاوارەم و عومریش پاییزە

‌بە ئاوازی کێ ؟ کوا ؟ دڵ سەبووری

‌......      ......      ......

‌ڕۆشنە شەپۆلی کەناری ئاهم

‌لە توێی تەنیایی بۆتە ئاوارە

‌هاودەمێک نی یە بۆ کزەی دووری

‌پاییزی ساڵم گوڵی بەهارە

‌......      ......       ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved