گوڵی بێ بۆن

 

 

‌ئەی شاجوانی پڕ لە وورشە

‌بوویتە بەهاری هۆنراوە

‌ووێستگەی خۆشەوویستیت بێنە

‌بۆ ئەو عەشقەی تینوی ئاوە

‌......      ......

‌خۆت دامەبڕە لەم ئەوینە

‌هەموو ساتێ چاوەڕێتە

‌بیگێڕەوە ئەو چیرۆکەی

‌کە کڕنوشی بەری پێتە

‌......      ......

‌بووم بە ڕوباری پڕ سۆزت

‌کەچی عەشقت بێ کەشتی یە

‌هەگبەی سوتماکێک دەبینم

‌ئەمە لای تۆ سرووشتی یە

‌......      ......

‌نهێنی و ڕازی ئەم کۆچەت

‌لەتوێی زامەکانم کۆنن

‌ئەو گوڵانەی بۆ منی دێنی

‌هەموو پاشماوە و بێ بۆنن

‌......      ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved