هەڵوەران

‌وەک پاییزی زەردی تەنیا

‌چاوەڕوانی ئەخۆمەوە

‌ئەی غەریبی هاوڕێ ی شیرین

‌تۆ پەیوەست بووی بەخۆمەوە

‌....

‌ڕۆژ ئەژمێرم لەم غوربەتە

‌گەرچی ئومێد هەناسەیە

‌پەنجەرەکەی خۆری دڵمان

‌لەگەڵ خەیاڵ لە پپیاسەیە

‌.....

تەمەن پشکۆی باخی تەمە

‌دوا هەنیسکی پڕ لەداخە

‌چاوەڕوانی پەنجەرەکەم

‌بەڵام سایەی پڕ لە ئاخە

‌.....

تەنیایی بۆتە هاوڕێ ی من

‌نامەی عەشقی هەڵوەریوە

‌بەبێ دەنگی جێ ی دەهێڵێ

‌ئەو عومرەی کە خێر نەدیوە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌سویسرا

‌٢٠١٤

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved