هەڵوەرین

ئەشکی تەنیایم گەلێ بۆ ڕشتی

‌بووم بەبارانی پاییزی وەرین

‌شەپۆلی ڕوحم ، لەگەڵ یادگاری

‌ئەوانیش لە توێ ی نازت بێ بەرین

‌کزەی ئەم ئاهە و فرمێسکی شەوم

‌وێرانە مەستی عەشقی نیگاتە

‌ڕۆشنە ئەلبومی ژینی مەینەتم

‌بۆیە وێڵ کەوتووی ئەشکی سیماتە

‌دڵی بێ هیوام بەردی زەمانە

‌ئەی هاڕێ و ئەی با زۆر بەبێ نازی

‌چاوم زیندانی ڕێژنەی ماتەمە

‌بۆیە لەیەکتر ئەکەن پێشوازی

‌سەرنجی حەزم پڕە لە ئەوین

‌فرمێسک ئەڕژێ بەدوای هەنگاوا

‌ساماڵێ نی یە عەشقم ڕۆشنکا

‌بۆیە هەناسەی خەمم بەتاوە

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌15-16/05/2013

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved