هەستێک لە پاییز

 

 

‌بەم پاییزی شەوەزەنگە

‌منیش کۆچم پڕ خەیاڵە

‌پێکەنینێک هۆگر نابێ

‌لەم ئامێزی شەوە تاڵە

‌.....

‌عەشق ساباتی هەر ئەشکە

‌ئاسمانێکە پڕ تەنیایی

‌چاوم لە دەرگای بڕیوە

‌بۆ خامۆشی بۆ تەنیایی

‌.....

‌باڵدارێکی زۆر نابینام

‌فڕین ئاهێکی ناو خەوە

‌بەدوا خورپەش ناگەم بەتۆ

‌ئامێزی من هەمووی شەوە

‌.....

‌چرا ناسووتێ لە ڕوحما

‌ئەستێرەکان زۆر بێ کەسن

‌هەستم ئەوینێکی سەختە

‌دایم لە ماڵی نەورەسن

‌.....

‌هانام لە گۆمی شەوگارا

‌لە گریانێک بەجێماون

‌ئەڵێ ی شەپۆلی بێ نازە

‌بۆ کەناری حەز گریاون

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌٢٠١٤

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved