| ||
|
||
کچە ئاوارە
(1) ئەی ئەو کچەی ئاوارەیت و ژانی قەومێ بە کۆڵەوە جوانی خۆت کردە قوربانی ئەژیت بەم دەشت و دۆڵەوە ...... ...... هەتا حەزکەی گەردوونی شووم پشتی ناوی بەباری زۆر بە پێ خاوسی و سکی برسی گێژی داوی دەردی ناسۆر ...... ...... باری ژیانی پڕ کێشە ؟؟؟ بەلاشەتا هەڵواسراوە هەزار تەم و بۆی غەریبی لەناو چاوانت نوسراوە ..... ...... هەناسەی گەرمە سێری تۆ بەفری تەمەن دەکات بە ئاو کام وویژدانە وای لێکردن ؟ حەقی نەدی بە هەردوو چاو ..... ....... نازدارەکەم ئەی ئاوارە تۆ و شیعرەکانم زۆر گەڕان کەچی بۆ چەند ساتێکیش بێ ؟ لە یەکتری قەت دانەبڕان .......... ........
ڕێبوار ئالانی بەریتانیا rebwaralany@hotmail.co.uk پێشکەشە بە ئاوارە نازدارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||