| ||
|
||
وون بوون
ئەی نازداری ئەندام پەری ڕێبوارێکی مات و ژانم ئاوارەی نێو نیگای حەز و لەسێدارەی پرچی جوانم ....... ...... ماسی یەکی زۆر تەریوی بەبێ ڕێ و ئاو و بەندەرم لەچاوانتا گەورەم بکە و ...؟ یاخود مردووی سەر سەفەرم ...... ..... پاییزێکی عەشق و خەزان خاڵێکی ڕەش پۆش و ماتم پەپوولەی ماچی ئەم ڕووحە شەیدای بیردۆزی نیگاتم ...... ...... لە کتێبی عەشق و خەندە خۆزگەکانی من مەدڕێنە بولبولی خونچەی ئارەزوو بە ئۆخەی ژینا بدوێنە ...... ...... ڕێبوار ئالانی سلێمانی **** ئەم هۆنراوەیە لەبرواری 01/02/1997 دا لە ڕادیۆی دەنگی کوردایەتی خوێندراوەتەوە
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||