وەسفی جوان

 

‌وەسفی جوانی چاوەکانت

‌بەمن ناکرێ لەم بەندەرە

‌خۆم زمانی شیعرم لاڵە

‌لەگەڵ پاییز دەربەدەرە

  ......      ......

‌هەرچی شیعری جیهان هەیە

‌کۆی کەمەوە بۆ دیدارت

‌قەت ناتوانن وەسفت بکەن

‌لە دیمەن و لە نیگارت

  ......     ......

‌تۆ بووی بە مۆنالیزاکەی

نەک هەر کورد و فەرەنسی و شت

‌لە پێناسەی چاوەکانتا

‌گشتیان وەستاون وەکو بت

  .....      .......

‌ئەم هەموو جوانی باڵایە

‌کێ ئەتوانێ بیکا بە هەست

‌من هەر ئەوەندە ئەزانم

‌کەپێت بڵێم ئەی خۆشەوویست

  ......      ......

‌تۆ پارچەیەک سۆز و ڕوحی

‌لە ئەندێشەی ئەوینما

‌بوی بە بووکی هۆنراوەی من

‌لە  بەهاری  شیرینما

  ......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

rebwaralany@hotmail.co.uk

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved