|
خه‌مێک بۆ هه‌ڵه‌بجه
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی باران و خه‌م
ئه‌ی ئازاری بێ که‌ژاوه
تۆشهلالی خوێن و خه‌می
دنیا له ڕوی تۆ تاساوه
*****
ههنیسک و ژانی شارێ
هاواری هه‌ر ته‌نیایه
ئه‌م مێژووی سه‌روه‌ری یه‌ت
سرووده بۆم دنیایه
*****
پێنج هه‌زار له په‌پوله و
هه‌زاران به‌خاکه‌وه
گشتیان بوونه سوتماکی
به ویژدانی پاکه‌وه
*****
ئێوه وه‌ک گوڵاڵه بوون
ده‌نگتان ئهگهیشتهئاسمان
هێرۆشیمای براتان؟؟
ڕه‌نگاڵه‌یه بــــۆ جیهان
*****
دوکه‌ڵ ، گڕ و ئه‌ستێره؟؟
چوونه ناخی دڵه‌وه
ژیان تێکه‌ڵ به گڕ بوو
له‌گه‌ڵ عه‌زمی گله‌وه
*****
دڵـنـیـام ئـــه‌م ســــرووده
مێژووی پڕ خوێناوی یه
ئــاوازی حــــهزی دڵـتـان؟
وه‌ک هه‌وری ته‌ماوی یه
*****
قژی چیا و کهنارتان
ووشه‌ی شیعر و ئــــهوینه
هه‌ناسه‌ی کۆرپه‌کانتان
گوڵی تازه‌ی شیرینه
*****
چرکه‌ی ویژدانی ئێوه
شه‌قام ده‌خـــاته ووتن
ئه‌م شانۆگه‌ری شینه
ڕویدا بۆ ئه‌وه‌ی کوردن؟؟؟
*****
|