|
خه‌مێک بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
هه‌ڵه‌بجه‌ی باران و خه‌م
ئه‌ی ئازاری بێ نه‌بڕاوه
تــــۆشـــهلالی خوێنـی
دنیا لــــه ڕوت تاساوه
*****
ههنیسک و ژانی شارێ
هاواری هه‌ر ته‌نیایه
ئه‌م مێژووی سه‌روه‌ری یه‌ت
سرووده بۆم دنیایه
*****
پێنج هه‌زار له په‌پوله و
هه‌زاران به‌خاکه‌وه
گشتیان بوونه سوتماکی
به ویژدانی پاکه‌وه
*****
ئێوه وه‌ک گوڵاڵه بوون
ده‌نگتان ئهگهیشتهئاسمان
هێرۆشیمای براتان؟؟
ڕه‌نگاڵه‌یه بــــۆ جیهان
*****
دوکه‌ڵ ، گڕ و ئه‌ستێره؟؟
چوونه ناخی دڵه‌وه
ژیان تێکه‌ڵ به گاز بوو
له‌گه‌ڵ خه‌می گڵه‌وه
*****
دڵـنـیـام ئـــه‌م ســــرووده
مێژووی پڕ خوێناوی یه
ئــاوازی حــــهزی دڵـتـان؟
وه‌ک هه‌وری ته‌ماوی یه
*****
قژی چیا و کهنارتان
ووشه‌ی شیعر و ئــــهوینه
هه‌ناسه‌ی کۆرپه‌کانتان
گوڵی تازه‌ی شیرینه
*****
چرکه‌ی ویژدانی ئێوه
شه‌قام ده‌خـــاته ووتن
ئه‌م شانۆگه‌ری شینه
ڕویدا بۆ ئه‌وه‌ی کوردن؟؟؟
*****
تۆ ئه‌و ناسنامه میللی یه
بۆ ئێمه بوویته سه‌د شانۆ
هه‌تا ویژدانی هه‌ق مابێ
چاوی که‌چه له ئاستي تۆ
*****
له شانزه‌وه خۆریان تۆران
کۆتری سپي بوو به هێما
گه‌رووی ئاگرداني ته‌مه‌ن
هه‌ڵوه‌رینی بۆ به‌جێما
*****
بۆ ناسنامه‌ی مافي مرۆڤ
په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تۆخ بوو
لـــــه‌م قوژبنی ووڵاته‌دا
کورد بوو به به‌شێک له مردوو
*****
له‌م مه‌زادخانه‌ی کاسه‌ی سه‌ره
پرسه ئێشی ئه هۆنیه‌وه
له شانزه‌وه تاکو ئهمڕه
گۆشت وئێسکمان نه‌دۆزیه‌وه
*****
به‌سه‌د زمان تکامان کرد
به‌بۆنی سێ‌و مهمان کوژن
بێ شهرمي یه بۆ ئه‌م چه‌رخه
به‌بێ کفن ئه‌مان نێژن
*****
ههڕج کراین وه‌کو کاڵا
له‌سه‌د مزایده‌ی شاران
ئومه‌می موتهحیدهکهش؟؟
نه‌ی پرسییه‌وه له هه‌زاران
*****
ئه‌ستێره و باخ و ئاسمانیش
بۆم جه‌فایه نووشتايهوه
که‌سێ نه‌هات لێمان پرسێ؟؟
ئه‌و ده‌رگایه نه‌کرایه‌وه
*****
قاچاخچی خوێن و لاشه‌مان
هاڕی له نێو به‌ردی ده‌ستاڕ
کۆربهماني کرده شه‌راب
لهمابینی مێزی قومار
*****
بووين به شه‌و و ڕۆژمان نه‌دی
نێرگز بووبه گلێنه‌ی خه‌م
له‌و ساته‌وه تاکو ئه‌مڕۆ
هه‌ر يهترسین له هه‌ور و ته‌م
*****
من دڵنيام ئه‌و چاوانه :
له‌سه‌ر ئێمه هه‌ر وادڕن
گه‌ر ئه‌م جاره‌ش ووریانهبین
وه‌کو پێشوو هه‌مان گڕن
*****
ئێمه هه‌موو له‌م بێشکه‌یه
به‌ر شه‌واره‌ی ئاخێ که‌وتووین
گه‌ر هه‌ناسه و تاسه‌ی ڕووحمان
يه‌کێ نه‌بێت: هه‌موو مردووین
*****
له هێلانه‌ي حه‌زه‌کانمان
که‌س چاوي پێمان هه‌ڵنایه
له ئێستاوه ئاسۆ نه‌گرین
هه‌ره‌س هێزی له بڕوایه
*****
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی سۆز و گڕم
خه‌ونی سواڵکهري بێ په‌روا
تۆ له قژی ژنێک ئه‌چی؟؟؟
به‌دوای مه‌رگي کوڕی ده‌ڕوا
*****
تۆ یه‌ک جه‌سته‌ی له ناخمانا
گه‌رچی هه‌لاج له‌تی کردووین
له‌م ڕۆژه‌دا بۆ خاوه‌رێک
لهکڕنووشاين ههتامردووین
*****
شارستانی فاشستی یه‌کان
به‌م بیره‌وه هه‌ڵقوڵاون
بۆیه کێوی ژه‌نگی وویژدان
له‌ساباتی عه‌قڵی داون
*****
پاییزێکی فریوو خواردووی
پرچت سهرابی هاواره
دوا کاره‌سات بووی له‌م ژینه
ئیتر نادرێي له سێداره
*****
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی دڵ خوێناوي
تۆ ڕوبارێک له ڕووناکیت
ئه‌ڵێی به‌رماڵی بێش نوێژی
که پڕاو پڕ وای له پاکیت
*****
یادگاری تۆ و زامی ویژدان
بۆته گیان و ڕووحی ئه‌وین
ته‌نیا دڵی پاکی تۆ بوو؟؟؟
بووبه‌مایه‌ی ئازار و شين
*****
دڵت سوتا باخیان نه‌هێشت
باخه‌وانیش بووبه شه‌قام
هه‌مووشتێک سڕايه‌وه
له گۆرانی و به‌سته و مه‌قام
*****
شه‌و له چاوی تۆدا خه‌مه
بورکانی ته‌م به هه‌زاره
ئه‌م چه‌رخه تابێت و بڕوات
له‌گه‌ڵ حه‌زی تۆ لاساره
*****
بێ پێوانه سه‌ریان بڕیت
چرای ئاسمانیشیان سوتان
هه‌ر چوار پارچه ته‌عزێباره
له بانه‌وه تاکو بۆتان
*****
وویژدان فه‌رامۆش کرابوو
خاچ که‌ژاوه‌ی ئاوه‌دانی
هه‌واڵ پرسێک نه‌بوو لێره
خوێن هه‌ڵئه‌قوڵا وه‌کو کاني
*****
هیوای تۆيان کرد به خه‌ون
به‌بێ ڕه‌حمی زۆر به ئاسا
ئه‌وڕۆژه‌یان وا تۆمارکرد
کۆت و زنجیر بوو به یاسا
*****
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تۆ یان هانی
بۆ سڕینی گیانی پاکت
وویستیان مێژووی تۆ بگۆڕن
له‌ئاده‌م و ئاو و خاکت
*****
بیست و دوو ساڵه بێ نازی
جيهان گوێی خۆی کپاندووه
گه‌رچی ئازاري نێو لاشه‌ت
خۆي به دڵمان چه‌سپاندووه
*****
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه قه‌ت نامری
تۆ بووی به نوورێ له گلێنه‌م
ئه‌تپه‌رستم هه‌تاماوم
خاوه‌ن هه‌ست و ئه‌و به‌ڵێنه‌م
*****
ڕۆژێ دادێ گوڵي پیرۆز؟؟؟
له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هيد بڕوێ
بانگه‌وازی مافی مرۆف
له هه‌ڵه‌بجه هه‌قی بدووێ
*****
*******************************************************
ئــــهنـفـال
ووڵاتیان کرد به که‌لاوه
ڕێگاکانیان هه‌موو ته‌نی
شاخ و چیا و به‌فر و باران
له ژێر پـێـیانا ڕاچه‌نی
*****
هاتن ووڵاتیان سه‌ر بڕی
خۆزگه‌یان دا به خه‌ونه‌وه
ترووسکایی بووبه ڕه‌ژوو
له‌گه‌ڵ پرچی سه‌د ژنه‌وه
*****
ووڵات بووبه گۆمێکی خوێن
هه‌ور ته‌رمی له سێبه‌ر بوو
له‌گه‌ڵ گریانی به‌هاردا
ئه‌م کانیانه له سه‌فه‌ر بوو
*****
ئێوارانی بێ نه‌بڕاوه
ده‌ستیان خسته گه‌ردنی شه‌و
کێ ئه‌توانێ وه‌نه‌وزێ بات
به‌درێژايی ڕۆژانی ئه‌و؟؟
*****
ووڵاتیان کرد به شه‌پۆلێ
له ده‌مامکی چاوه‌ڕوانی
هه‌نگاو ئۆقره‌ی لێ بڕابوو
به‌ده‌م ناڵه‌ی پڕ گریانی
*****
وه‌ک که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
لاشهدهکرا به‌چه‌ند جۆرێ
بۆوه‌ی تاکوو مێژوو هه‌بێ
ژیان له‌لامان بتۆرێ
*****
ماندوویه‌تی وه‌کو ته‌رزه
ئاڵا بوو له شاني مێژوو
هۆلاکۆ خۆي نیشان ئه‌دا
وه‌ک ڕه‌فتاری له ڕابردوو
*****
من‌ع التجولی دانا
له‌به‌ر نیازی بۆ کاره‌سات
چه‌ند وه‌رزێکی لێمان سوتان
بۆ له‌ناوبردني ووڵات
*****
ئه‌م ووڵاته بوو به ته‌مه‌ن
تاکوو ده‌هات هه‌ر پیر ئه‌بوو
له‌سه‌د قڕنی ئه‌م مێژووه
جارێک نه‌بوو به ئاره‌زوو
*****
ده‌ستێک هات و ئێمه‌ی هاڕي
سه‌ربه‌ستیان لێ قۆسته‌وه
له‌و رۆژه‌وه حه‌قمان خوورا
بیرمان نه‌کرد به هه‌سته‌وه
*****
ڕێژنه‌یه‌ک له قیژه قیژ
بووبه هیمای ئه‌نفالمان
له‌گه‌ڵ پۆستاڵی ڕه‌شا
پڕبه‌دڵ ئه‌مان ناڵان
*****
هیوایان لێ سه‌ربڕين
کۆرپه‌مان بوو به نامۆ
ئه‌م بیره‌وه‌ری خه‌ونه
هه‌ر ده‌مێنێ لای من ، تۆ
*****
هاوارمان ئه‌چنینه‌وه
له‌گه‌رووی تاسه‌ی ئه‌وان
ژیان بووبه تینووێتی؟؟
له ده‌روازه‌ی نێو چاوان
*****
ئێستاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نفاله
سرووده‌کان ئه‌ڵێنه‌وه
خه‌ونه‌کانیان ده‌چرپێنن
به‌سه‌د هیواو به‌ڵێنه‌وه
*****
ئه‌وه‌تانێ نه‌وه‌ی تازه
بووه به خۆری نه‌بڕاوه
هه‌رکه‌س حه‌قی خواردبێت
بووه به‌گڕ له ئه‌و ناوه
*****
سهدهي بيستي ئه‌م ووڵاته
هه‌ر جه‌نگ و خۆ هه‌ڵاتن بوو
ته‌ق و تۆقی شار و کۆڵان
له ناو دڵی ئه‌م کورده بوو
*****
ئه‌ی وویست شوێنه‌وار و مێژووی
ئـــــه‌م ووڵاتــــه بسڕێـتـهوه
خـــاکــێـــکی وا بخوڵـقـێـنـێ
ئــــــهوهکـانــــی بـتـلـێـتـهوه
*****
به‌ڵام ده‌ستی نه‌زۆکی ئه‌و
هێمای ئاشتی بن بڕ ناکا
هیوای به‌رزی نه‌وه‌ی ئێمه‌ش
به ئه‌نفالێ وا سڕناکا
**********
ڕێبوار ئالاني
به‌ریتانيا
2010
rebwaralany@hotmail.co.uk
|