یادی شار

 

 

حەزەکانی مناڵیم  و

‌خەوی گەورەیم لەوێ یە

‌گۆرانی یەک نامدوێنێ

‌تا ئێوارە گوێشم لێ یە

      ......      ......

‌ئێوارانی شەقامی شار

‌خەیاڵێکە وا لە چاوما

‌کوچە و کۆڵانی شارەکەم

‌وا لە هەناوی هەنگاوما

      ......      ......

‌ووڵاتەکەم بیرت ئەکەم

‌لە جۆگە و ئاو و ڕووبارت

‌چەندە دڵم دەکرێتەوە

‌بە بینینت ، بە دیدارت

      ......      ......

‌تۆ پەنجەرەی هیواکانمی

‌لەگەڵ شەماڵ بمبەرەوە

‌دیوارەکانت ماچ ئەکەم

‌بە دەشت و دۆڵ و دەرەوە

       ......     ......

‌حەزەکانی مناڵیم  و

‌خەوی گەورەیم لەوێ یە

‌گۆرانی یەک نامدوێنێ

‌تا ئێوارە گوێشم لێ یە

      ......      ......

‌ژیان لێرە موتوربەیە

‌قەسیدەیەکی بێ ناوە

‌غەمناکانە هەنگاو ئەنێم

‌لەگەڵ ئەو ژینەی کە ماوە

      ......      ......

‌بیرمان وا هەر لەلای تۆیە

‌بۆ پیاسەی ئێوارانی شار

‌پاییزی ئەوێ خۆشترە ؟

‌نەک دیمەنی ئێرەی بەهار

      ......      ......

‌ئیتر چۆن بتوانم لێرە

‌بەم تاڵی یە ، نەبمە تاسە

‌فرمێسک ماڵی پڕ کردووم

‌بۆ ئازیز و کوچە و پیاسە

      ......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2013/06/07

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved