|
نه‌ورۆز و به‌هار
ئه‌ی نه‌ورۆزی به‌خشنده
هیوای به‌رزی ئه‌م کورده
پـــڕ له سۆز و ڕزگاری
بۆ قه‌ومی کوردان دیاری
پـێـکه‌نـیـنـی گـوڵـبـاخـی
ڕه‌وێنه‌وه‌ی سه‌د ئاخی
ژیانه‌وه‌ی ئه‌م ژینه‌ی
ئاسۆی به‌رزی مێژینه‌ی
پڕ دیمه‌نی سرووشتی
وێنه‌ی گوڵی به‌هه‌شتی
خه‌ونی جوانی به‌هاری
تارای شاخ و ڕوباری
نێرگز بووکی ڕازاوه
زه‌رد و سه‌وزی نه‌خشاوه
هـــاوه‌ڵــی مـه‌ل و چـڵه
شه‌ونمی په‌ڕه‌ی گوڵه
نه‌ورۆز جه‌ژنی ڕووناکی
دروشمی ڕێی دڵ‌پاکی
مایه‌ی شادی و ژیانی
هه‌م به‌سته‌ی هه‌م گۆرانی
گشتمان به‌هیوای شادی
بـــۆ نـــه‌ورۆزی ئازادی
هاوار ئه‌که‌ین پیرۆزبێ
جه‌ژنێکی به‌رز و سۆزبێ
ڕێبوار ئالانی
|