رێكخراوەكانی تایبەت بە ئەنفال، بەیاننامەیەكی ناڕەزایى بڵاودەكەنەوە

 

دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەی ناڕەزایی دژی ئازادكردنی تاوانباری ئەنفال (سوڵتان هاشم)

 

جەماوەری بەهەڵوێستی عیراق و هەرێمی كوردستان

 سەرۆكایەتی كۆمار

 سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران

 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

 دادگای بالای تاوانەكانی عیراق

 سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

 سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

 ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان

 حزب و لایەنەكانی عێراق و كوردستان

 لەكاتێكدا گەورە تاوانباری پرۆسەكانی ئەنفال (سوڵتان هاشم) لە حوزەیرانی ساڵی 2007 دا دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرد، لە ئێستادا هەوڵێك هەیە بۆ ئازادكردنی ئەو گەورە تاوانبارە و جێبەجێ نەكردنی سزاكەی، بۆیە ئێمە وەكو كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال داوا لە سەرجەم لایەنە عیراقی و كوردستانییەكان دەكەین، دژی ئەم هەوڵە بوەستنەوە و نەهێڵن ئەو تاوانبارە ئازاد بكرێت، چونكە لەڕووی یاساییەوە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقە و هەروەها لەڕووی دەروونییشەوە بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و خەڵكی كوردستان ئازاردانی ڕوحییە.

هەربۆیە داوا لە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین بە هەموو شێوەیەك رێگری لەم هەوڵە بكەن .

كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدان و ڕێكخراوەكانی بواری ئەنفال و رۆشنبیرانی سنوری پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان (چەمچەماڵ)

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved