رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای راگرتنی حوکمی ئیعدامی برایانی مرادی دەکا

 

Beskrivelse: avatar

 

رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: لە کاتێک دا هەر یەک لە زانیار و لوقمان مورادی بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان حوکمی ئیعدامیان

 

 بەسەردا سەپاوە و ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوویەکی نیزیک دا لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بکوژرێن، رێکخراوی لێبوردنی

 

 نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێک دا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەو حوکمە، داوای هەڵوەشانەوەی دەکا. هاوکات هەر یەک لە ئامینە قادری و ئیقباڵ

 

 مرادی، دایک و باوکی زانیار و لوقمان مرادی رایانگەیاندووە کە کوڕەکانیان بێ تاوانن و لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار کراون ئەو کردەوەیە بە ئەستۆ بگرن.


زانیار و لوقمان مورادی بهفرانباری ساڵی ١٣٨٩ له لایهن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران بهو تۆمهتی ئەوەی دهستیان له کوشتنی کوری

 

 ئیمام جومعەی مهریوان دا بووه سزای ئیعدامیان به سهردا سهپێندرا.


رێکخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی له ڕاگهیاندراوێکدا لهو بارهیهوه نیگهرانیی خۆی پیشان داوه و وێڕای مهحکوومکردنی ئهو بڕیاره داوای له

 

 کاربهدهستانی ئێران کردوه که جێبهجێ کردنی ئهو حوکمه رابگرن و ئهو سزایه ههڵوهشێننهوه‌.


لە لایەکی تریشەوە هەر یەک لە ئامینه قادری و ئیقبال مورادی دایک و باوکی زانیار و لوقمان مرادی له وتووێژ لهگهڵ بهشی کوردیی دهنگی ئهمریکا دا

 

رایانگەیاند که کورهکانیان بێ تاوانن و هیچ پهیوهندیهکیان بهم تاوانهوه نیه کە له ژێر ئهشکهنجهدا بهسهریاندا سهپاندون. هاوکات راشیانگەیاند کە دهزگای

 

 قهزایی جیا لهو داننانه زۆرهملی و له ژێر ئهشکهنجهیهدا هیچ بهڵگهیهکیان بۆ سهلماندنی ئهو ئیدیعایه نیه‌.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved